هەواڵ

مۆزەخانەی تەنکیل گەواهی لەسەر ستەمکاری دەدات

 

 

مۆزەخانەی تەنکیل بەردەوامە لە ئاشکراکردن و خستنەڕووی ئەو کارە نایاساییانە و چەوساندنەوە و ستەمکارییانەی لە بەرامبەر بزاڤی خزمەت ئەنجام دەدرێت.

مۆزەخانەکە یەکەم پێشەنگای خۆی لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کردەوە و بڕیار وایە دووەم پێشەنگای مۆزەخانەی تەنکیل لە بەرواری ٩ی نیسان لە پەرلەمانی ئەوروپا بکرێتەوە. مەهمەت عەلی ئوڵوداغ ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی مۆزەخانەی تەنکیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە مۆزەخانەکەیان گەواهی لەسەر ئەو ستەمکارییە دەدات کە لە تورکیا ئەنجام دەدرێت و ڕایگەیاند: ‘گەواهی دانێکی تاڵە، بەڵام بارودۆخەکە بۆ ئێمە و نەوەکانی داهاتوو ڕوون دەکاتەوە’.

وەک ئەوەی لە وێنەکاندا دەردەکەوێت مەهمەت عەلی ئوڵوداغ جلوبەرگەکانی هاوسەرەکەی و منداڵەکانی کە لە ڕووباری مێریچدا لە کاتی هەڵهاتنیان لەدەست ستەم، گیانیان لەدەستدا بەخشیوە بە مۆزەخانەکە و لە پێشەنگاکەدا خراوەتەڕوو. مەهمەت عەلی ئوڵوداغ داوای لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە توانایان هەیە، بە پێی توانای خۆیان سەردانی مۆزەخانەکە بکەن.

مۆزەخانەی تەنکیل چی تێدایە؟

 

  • هەندێک لە جلوبەرگ و کەلوپەلی ئەو کەسانەی بە ڕووباری مێریچدا تێپەڕین

   

  • نامە و وێنە و دیاری چەوساوە و ستەملێکراوانی ناو زیندان بۆ منداڵەکانیان و خۆشەویستانیان.

 

  • کاتژمێری سەر دیوار کە بە دەست درووستکراوە.

 

  • لە مۆزەخانەکەدا هەندێک جلوبەرگی خوێناوی نمایش کراون کە خاوەنەکانیان لە گرتووخانەکاندا و لە بنکەکانی پۆلیسدا ئەشکەنجە دراون. جگە لەوەش کاتژمێر و چاویلکەی ئەو کەسانە نمایش کراوە کە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/tenkil-muzesi-zulme-sahitlik-ediyor/

81 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە