بیروڕاگۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

خانەوادەی مامۆستا فەتحوڵا گولەن بەڵێنی چیان بە مامۆستا داوە؟

 

ئەو زوڵم و ستەمە ناخهەژێنەی چەند  ساڵێکە لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە بەرامبەر دەیان هەزار هاوسۆزی بزاڤی خزمەت و خانەوادەی مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن  ئەنجام دەدرێت، کە تا ڕادەی پاکتاوی ڕەگەزی ڕۆشتووە؛ لەگەڵ وەفاتی ساڵح گولەنی برای مامۆستادا جارێکی دی بەدەرکەوتەوە.

لە ڤیدیۆیەکی بڵاوکراوەی سیبغەتوڵڵا گولەنی برای مامۆستادا کە پێش ٥ ساڵ وەفاتی کرد، ڕاستی ئەو باجەی خانەوادەی مامۆستا داویانە دەخاتە پێش چاوی هەموو لایەک. سیبغەتوڵڵا گولەن لە ڤیدیۆکەدا باسی ئەو پەیمانە دەکات کە لە دوای وەفاتی باوکی بە مامۆستایان داوە و لە ڕێگەی بە یادهێنانەوەی یادەوەریەکانی ڕابردوویان، تیشک دەخاتە سەر ڕووداوەکانی ئەمڕۆ.

ساڵی ١٩٧٥ یاخود ١٩٧٦ بووە، پاش یەک دوو ساڵ لە کۆچی دوایی باوکی، مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن دەچێتەوە شوێنی لە دایک بوونی کە شاری ئێرزرومە؛  لەوێ کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ دایکی، خوشک، براکانی، پورەکانی ئەنجام دەدات. مامۆستا لەم کۆبوونەوەیەدا ڕاوێژی بابەتێکی زۆر گرنگیان پێدەکات و بەم شێوەیە دەکەوێتە قسە:

  • من چی ئێوەم؟
  • براکانی: کاکمانی
  • دایکی: کوڕمی
  • پورەکانی: خوشکەزا و برازامانی
  • مامۆستا: زۆر باشە…
بەرواری وێنە: ٢٣ی ئازاری ٢٠١٤، شوین: ئیستەنبوڵ خوشک و برا و کەسوکاری مامۆستا فەتحوڵا گولەن کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند کە هەڵمەتیکی تۆمەتبارکردن و شکاندنی کەسایەتی لە دژی مامۆستا و بزاڤی خزمەت بەرپا کراوە. لە وینەکەدا، سیبغەتوڵا گولەن هەیە کە لە ڕیزی پێشەوە و لای ڕاستەوە چوارهەم کەسە، لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا کۆچی دوایی کرد. لە تەنیشتیشیەوە پێنجهەم کەس، ساڵح گولەن دانیشتووە کە ١٨ی ئەم مانگە کۆچی دوایی کرد.

من چوومە سەر ڕێگایەک، ئیتر هیچ چاوەڕوانییەکی دونیاییتان لە من نەبێت”

” شتێکی زۆر گرنگ بە ئێوە دەڵێم. من چوومە سەر ڕێگایەک، ئەمە ڕێگای خودایە. ئەم ڕێگایە گەڕانەوەی تێدا نییە. من هیچ چاوەڕوانییەکم لە دونیا نییە. دەشمەوێت کە ئێوە هیچ چاوەڕوانییەکی دونیاییتان لە من نەبێت. هیچ چاوەڕوانییەکی وەهاتان نەبێت کە بڵێن: با کارێک بکات، پارە پەیدا بکات، چاوێکی لێمان بێت، نانێکمان بۆ پەیدا… ئەمە یەک”

دواتر مامۆستا هەندێک قسە دەکات، چەشنی ئەوەی تیشک بخاتە  سەر ئەو ستەمەی کە لە ئەمڕۆدا بەرانبەریان ئەنجام دەدرێت:

” دووەم، ئەگەر هەیە بەهۆی منەوە زیندانیتان بکەن، چاودێریتان بکەن، دەستدرێژیتان بکەنە سەر، لە ئێستاوە خۆتان بۆ ئەو شتانە ئامادە بکەن. لە داهاتوودا هەموو ئەوانە ڕوو دەدەن. ئەگەر خۆتان بۆ ئەوانە ئامادە ناکەن، لە ئێستاوە کە هیچ ڕووی نەداوە بڵێن” ئێمە کوڕ و برای وەهامان نییە “، ئیتر من بە ڕێی خۆم و ئێوەش بەرێی خۆتان.”

ئامادەین لەم ڕێیەدا هەرچیمان بەسەر بێت

لە وەڵامی قسەکانی مامۆستادا، سیبغەتوڵا گولەنی برای مامۆستا و تەواوی ئەندامانی خانەوادەکەی بەم شێوەیە وەڵامی دەدەنەوە: ” ئێوە لە خوێنی ئێمەن، گیانی ئێمەن، دڵی ئێمەن، ئەمر بە چی بفەرموون دەیخەینە سەر سەرمان، لە سایەی تۆوە هەرچیمان بەسەر بێت ئامادەین.”

وێنە: لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا سیبغەتوڵا گولەن کۆجی دوایی کرد و وەک هاوخەمییەک بۆ مامۆستا فەتحوڵا کە لە دووروڵاتەوە نەیتوانی بەشداری مەراسیمی بەخاکسپردنی برا گەورەکەی بکات، هەزاران کەس لە هەرچوار لای تورکیاوە بە نزا و تەکبیر بەشداری مەراسیمەکەیان کرد.

سیبغەتوڵا گولەن بەر لە ٥ ساڵ کۆچی دوایی کرد

سیبغەتوڵڵا(سەیفوڵا) گولەن ماوەیەک پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، ڕیپۆرتاژێکی لە کەناڵی ئاسمانی ئرماک ی سەر بە بزاڤ خزمەت ئەنجامدا، کە یەکێکبوو لەو ٢٠٠ دەزگا ڕاگەیاندنەی لە پاش هەوڵی کودەتاکەی ٢٠١٦ داخران.

 

ڕێپۆرتاژەکە لە میانەی بەرنامەی ” شوێنەواری ڕابردوو”ی  کەناڵی ئرماک پێشکەش کرا. سیبغەتوڵا لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە زێدی خۆیان و لە گوندی کۆروجوکی سەر بە ئەرزڕۆم بەخاکسپێردرا.

مامۆستا فەتحوڵاش نەیتوانی لە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەیدا ئامادە بێت و لە خاکی تاراوگەوە نوێژی مردوی لەسەر کرد.

 

 

 

http://www.shaber3.com/hocaefendi-ye-ailesinin-cevabi-basimiza-ne-gelirse-gelsin-haziriz-haberi/1320973/

 

 

 

264 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە