بەشی ڤیدیۆکانهەواڵ

زانایەکی بواری دەروونناسی: وا نەوەیەک وێران دەبێت

 

پ.د. حەسەن هێرکێن کە دەرووناس و زانایەکی کۆمەڵناسی بەناوبانگی تورکیایە لە توویتێکدا باس لە ستەم نادادی تورکیا دەکات و نووسیویەتی: بەزۆر خۆم گرتووە کە لەبەردەم دۆخی خراپی منداڵانی ئەو ژن و پیاوانەدا نەگریم کە دایک و باوکیان دەستگیرکراون. ٢٦ ساڵە پسپۆری بوواری دەرووندروستیم، بەڵام لەم بابەتەدا ناتوانم پڕۆفیشناڵی خۆم بپارێزم.

وتیشی: نەوەیەک وەختە وێران دەبێت. ئەوەی کە دادوەرەکان و یاسا ئەم ستەمە نابینن، زۆر قێزەونە.

 

 

گەرگەرلیئۆغڵووش توویتێکی کرد

لەلایەکی ترەوەعومەرفاروق گەرگەرلیئۆغڵو ئەندامپەرلەمانی هەدەپە و چالاکی بواری مافی مرۆڤ کە یەکێکە لە پشتیوان و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ لە تورکیا، توویتێکی کردووە و نوویسیوتی: ” دایک و باوکە دەستگیرکراوەکان گەورەترین بابەتی منن کە کاری لەسەر دەکەم!

 

 

هێشتا سەدان و هەزاران دایک و باوکی دەستگیرکراو هەن، و ئەوەش کێشەیەکی گەورەیە، نابێت ئەم کۆمەڵگایە ویژدانی لەدەست بدات. نابێت بەرامبەر ئەو ڕووداوە ناخۆشانە بێدەنگ بێت. چوونکە نەوەی داهاتوومان وێران دەبێت.”

 

 

سەرچاوە: https://tr724.com/anne-babasi-tutuklu-cocuklar-icin-boyle-seslendi-26-yillik-psikiyatristim-profesyonelligimi-koruyamiyorum-bir-nesil-mahvoluyor/

249 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە