هەواڵ

سالم زێیبەک ١٣ ڕۆژە ڕفێندراوە و بێسەروشوێنە

دایکی سالم: لەبیرتان بێت، بە زۆربوونی ئاهی ستەمدیدە، سزای خوداییش زیاد دەکات

 

سالم زێیبەک ئەندامی دەستەی تەکنەلۆژیا و گەیاندنی تورکیا، لە ٢١ی شوباتدا بە بەرچاوی ژن و دوو منداڵەکەیەوە، لەلایەن هێزێکەوە کە خۆیان بە پۆلیسی دەوڵەت ناساندبوو ڕفێندرا، دایکی زێیبەک داوای سەرەداوێک لە چارەنووسی کورەکەی دەکات.

خەدیجە زێیبەک دایکی سالم لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ئاماژە بەوە دەکات کە باوکی سالم ٥ ساڵە نەخۆشی پارکینسۆنی هەیە و داوای ئازادکردنی کوڕەکەی دەکات، دایکی سالمی ڕفیندراو دەڵێت:” من منداڵەکەمم بە خۆشەویستی نیشتیمان گەورە کردووە. من هیچ خراپەیەکم لە منداڵەکەم نەدیوە، بڕواش ناکەم خراپەیەکی ئەنجام دابێت. تکایە با گەورەکانمان یارمەتیمان بدەن. تکایە منداڵەکەم دەرخەن. لەبیرنەکەن، بە زۆربوونی ئاهی ستەمدیدە، سزای خوداییش زیاد دەکات.” هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەو بەهۆی نەخۆشیی مێردەکەی و دایکییەوە ناتوانێت بەدوای دۆزینەوەی منداڵەکەیدا بڕوات.

هەفتەی ڕابردووش بێتول زێیبێکی هاوژینی سالم تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی مێردەکەی کرد، لەو بارەیەشەوە لە توویتەری مێردەکەیەوە نووسیویەتی: ” ئەمڕۆ ١٣هەمین ڕۆژە لەدوای ڕفاندنی مێردەکەمەوە. چەند شەرمە، هیچ بەرپرسێکی پەیوەندیدار گوێمان لێ ناگرێت. هەموو خێزانەکەمان پەرێشانە. نیگەرانی دۆخی تەندروستی و ژیانی مێردەکەمین. هەموو خێزانەکە چاوەڕێی هەواڵێکین. تکایە گوێمان بۆ بگرن.”

 

 

شایەنی باسە ڕۆژی ٢١ی شوبات سالم زێیبەک لەگەڵ ژن و دوو منداڵەکەی بە ئوتومبێلی تایبەتی بۆ گەشت و سەیران بەرەو ئێدیرنە چوون، لە ڕێگا ئوتومبێلێک چەکدار بە تەقە کردن دەوریان گرتوون و سالمیان بە بەرچاوی ژن و منداڵەکانیەوە ڕفاندووە. دواتریش ژن و منداڵەکەیان بە ئوتومبێلێک بردووەتە ئیستەنبوڵ و لەوێش ڕادەستی ئوتومبێلێکی تریان کردوون و بردوویانن بۆ ئەنکەرە.

بێتول زێیبەکی ژنی سالمیش دەڵێت کە ژمارەی ئوتومبێلی یەکەم 34 FF 9017  بووە و پاش داگرتنیشیان لە ئەنکەرە، ڕفێنەرەکان هەڕەشەیان لێکردووە کە ئەگەر بچێت سکاڵا تۆمار بکات، ئەوا چاوی بە هاوژینەکەی ناکەوێتەوە.

باس لەوەش دەکات کە دواجار لە ئوتومبێلی دووەمدا و بە مۆبایلی تایبەتی ڕفێنەرەکان گفتوگۆیەکی کورتی لەگەڵ مێردەکەی ئەنجام داوە و ماوە ١٣ ڕۆژە سەرەڕای گەرانی زۆر و بانگەواز کردن، بەڵام هیچ سەرەداوێک لە چارەنووسی سالم ئاشکرا نەبووە و لایەنە فەرمییەکانیش هیچ زانیارییەکیان پێ نەداوە.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/13-gundur-haber-alinamayan-salim-zeybekin-annesi-konustu-lutfen-cocugumu-geri-verin/

94 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە