جیهانیهەواڵ

هاوپەیمانی بەها هاوبەشەکان لێدوانەکانی چاوشئۆغڵو ڕەتدەکاتەوە

 

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەستی کردووە بە بەدواداچوون و هەنگاونان بۆ ڕادەست کردنەوەی م. فەتحوڵڵا گولەن ڕابەری بزاڤی خزمەت بە حکومەتی تورکیا، هاوپەیمانی بەها هاوبەشەکان (Alliance for shared values- AFSV) ڕونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاو کردەوە.

 

دەقی ڕونکردنەوەکە بەم جۆرەیە:

١٧/ کانوونی یەکەمی ٢٠١٨

ڕونکردنەوەیەک لەسەر بانگەشەکانی مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە لێپرسینەوە و ڕادەستکردنەوەی م.فەتحوڵڵا گولەن.

 

بانگەشەکانی چاوشئۆغڵوی وەزیری دەرەوە دووپاتکردنەوەی هەمان ئەو بانگەشانەی ٦ مانگ لەمەوپێشە. ئێمە بڕوامان وایە کە ئامانج لە بڵاو کردنەوەی ئەم دەنگۆیانە لابردنی سەرنجە لەسەر ئەو هەواڵانەی کە سەبارەت بە ڕفاندنی خەڵک لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، لە کەناڵی ZFDی ئەڵمانی و چەند کەناڵێکی ترەوە ئامادە کراون. بەپێی زانیارییەکانی ئێمەش، لەو کاتەوەی کە بۆ یەکەم جار چاوشئۆغڵوو ئەو دەگۆیەی لە مانگی حوزەیراندا بڵاو کردەوە، هیچ کەسێک لەلایەن FBIەوە دەستەبسەر نەکراوە. پێشتریش چەندین جار چاوشئۆغڵوو بەرپرسانی حکومەتەکەی ئێردۆغان دەنگۆی بێبنەمایان بڵاوکردووەتەوە و هەندێکیان لەلایەن سەرچاوەی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ڕەت کراونەتەوە.

ئەگەر لە حاڵەتێکدا FBI سەرقاڵی لێپرسینەوە بێت، ئەوا ئەوان بەپێی بنەماکانی خۆیان نە ڕەتی دەکەنەوە و نە پەسەندی دەکەن. ئەگەر شتێکی واش لە ئارادا بێت، بڕوامان وایە کە لێپرسینەوەکان بەپێی یاساکان و لەلایەن دادگایەکی سەربەخۆ لە سیاسەت ئەنجام دەدرێن و دوور دەبێت لە کاریگەرییەکانی سیستەمی دادوەری ژێردەستی ئێردۆغان کە هەبوونی پەیوەندی بە گروپێکەوە بە تاوان هەژمار دەکات.

ئەو دەنگۆیانە ڕاست بن یاخود نا، کەسانی خزمەتیی هەردەم ئامادەن بۆ هەماهەنگیی و ڕێز لە هەر هەوڵێک دەگرن بۆ سەروەری یاسا و بڕوایان بە سەربەخۆیی سیستەمی دادوەریی ئەمریکا هەیە.”

 


سەرچاوە: http://www.shaber3.com/cavusoglunun-iddialari-ile-ilgili-afsvden-aciklama-haberi/1316416/

121 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە