جیهانیهەواڵ

تۆمەتباری سەرەکی پلانی ڕفاندنی م. فەتحوڵڵا گولەن بە سیخوڕی و پلانگێڕی تۆمەتبار دەکرێت

 

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی مایکڵ فلین ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، هەریەک لە بیژان ڕافیکیان و ئێکیم ئاڵپتەکین بە “ئەنجامدانی پلانگێڕی بە ناوی حکومەتی تورکیاوە بۆ ڕادەستکردنە مامۆستا فەتحوڵا گولەن، وە نوێنەرایەتی وڵاتێکی جیاواز لە دەرەوەی هەموو تۆمار و یاساکان، وە ئەنجامدانی کاری سیخوڕی” تۆمەتبار کران. یەکێکی دیکە لە تۆمەتەکان لە دژی ئێکیم ئاڵپتەکینی سەرمایەدار بریتییە لە لێدوانی درۆ لە بەردەم ئەنجومەنی لێپرسینەوەی دەزگای FBI ئەمریکادا.

ئێکیم ئاڵپتەکین ئەو سەرمایەدارەیە کە مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا و بەرات ئاڵبایراک وەزیری دارایی و ئابووری تورکیای لەگەڵ مایکڵ فلین بەیەک دەگەیاند. ئاڵپتەکین ساڵی ٢٠١٦ لە بەرامبەر ئەنجامدانی کاری ڕاوێژکاری بڕی ٥٣٠ ملیۆن دۆلاری بەخشی بە مایکڵ فلین. بەڵام دواتر دەرکەوت کە ئەو بڕە پارەیەی کە بە ناو لە بەرامبەر کاری ڕاوێژکاریدا بەخشرابوو بە مایکڵ فلین، لە ڕاستیدا وەک پێشەکییەک بوو لە بەرامبەر ئەو پارەیەی تەرخان کرابوو بۆ ڕادەستی کردنەوەی مامۆستا فەتحوڵا گولەن.

لە لایەکی دیکەوە ئێکیم ئاڵپتەکین پاش ئەوەی وتی “من پارەی لۆبی کردن بۆ ڕادەستکردنەوەی گولەنم داوە” گەڕایەوە بۆ تورکیا، وە لەو کاتەوە هەتا ئێستا نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەمریکا.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/gulenin-kacirilma-planinin-kilit-ismi-ekim-alptekine-komplo-ve-ajanlik-suclamasi/

154 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە