نەناسێنراوەکانهەواڵ

“گەر ڕۆژێک خزمەت نەکەم دەمرم”

“گەر ڕۆژێک خزمەت نەکەم دەمرم”

ئیبراهیم دەلال کە لە ساڵی ١٩٥٠ وە لە وڵاتی ئوستورالیا ژیان بەسەر دەبات، بۆلای جەنابی حەق گەڕایەوە.

ئیبراهیم دەلال هەمیشە دەیوت:” گەر ڕۆژێک خزمەت نەکەم دەمرم”.

ئیبراهیم دەلال لە ساڵی ١٩٩٠ خزمەتی ناسیوە و لەگەڵ یەکەم ناسینیدا وتی ” ئەمە ئەو ڕێبازە بوو کە چەندین ساڵە بە دوایدا دەگەڕام” و لەو کاتەوە لەگەڵ هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتدایە.

ئەنەس جانسێڤەر چیرۆکی ئیبراهیمی دەلالی لە ماڵپەڕی زەمان ئوستورالیا بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت:

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ماڵئاوایی لە ئیبراهیم دەلال دەکەین. ژیانێکی خەلیلی و ئیبراهیمی ژیاییت، گۆڕت پڕ نور بێت!

مرۆڤە جوان و باشەکان، دەبنە فریشتە و یەک یەک بەجێمان دەهێڵن.

هەندێکیان بە گەنجی و هەندێکی تریشیان وەک چنارێکی باڵا بەرز.

کێ دەزانێت، لەوە دەچێت ئەم هاتوهاوارەی کە پێدەچێت کۆتاییەکی نەبێت،  ئەو زوڵمەی ئەنجام دەدرێت، یان ئەو دەنگانەی هەموو ڕۆژێک لە گوێماندا دەزرگێنەوە، یاخود ئەو شەیتانە بێ زمانانەی بەرامبەر ئەم هەموو شتە بێدەنگیان هەڵبژاردووە، وەرزیان کردبێت و چیدی توانای بەرگەگرتنی نەمابێت.

ئەم نمونە ڕاستەقینانەی ناو ئەم بزاڤە، گەر بڵێێن “وەرە با لەم مێژووەدا کە بە ئاڵتون نوسراوە بتنێژین”، ئەوا ناتوانین جێگای بکەینەوە هێندە قوڵ و فراوانە لە جوانیدا.

بەڵێ، یەکێکی تر لە دڵە گەورەکان لە ناو ئێمەدا کۆچی کرد کە وشەکان و ڕستەکان لە بەردەمیدا چۆکیان داداوە و ڕوت و ڕەجاڵن.

ئەوەی لەسەر شانی ئێمەیە وەک قەرزی وەفامان ئەم چەند دێڕە بنوسین.

زۆر قورسە نوسینی ئەم وشانە.

هەندێک جار کە ژیان و چیرۆکی ئەم “ئەستێرانە” دەنوسینەوە کە پەڕەکانی مێژوویان پرشنگدار کردووە، وشەکان وەک مستێک لە قوڕگ و سینەماندا دەبن بە گرێ.

دوگمەی سەر کیبۆردەکانیش دەبنە بزمار و وەک ئەوە وەهان خوێن بهێنن لە پەنجەکانی هەردوو دەستمان.

لە نوسینی پێشوومدا باسی مامۆستا یاسینم بۆ کردن کە لە ٢٧ هەمین ساڵی بەهاری تەمەنیدا، سەرەتا بەرەو قاڕەی ئەفەریقا باڵ دەگرێتەوە و دواتر لە خاکی غوربەتی فەڕەنسا بەرەو لای جەنابی حەق گەڕایەوە.

مرۆڤە جوانەکان چۆنی سواری ئەسپەکانیان بووبێتن و ڕۆشتبێتن، ئەوانیش بە جوانی لە ئێمە جیابوونەوە و ڕۆشتن، بە چەشنی ئیبراهیم دەلال کە قاڕەی ئوستورالیا مەنزڵگەی دایمی ئەو بوو.

ئیلیزابێزی دووهەمی شاژنی ئینگلتەرا، بە هۆی ئەو خزمەتە گەورانەی پێشکەشی بە وڵاتەکەی خۆی کردبوو، ئیبراهیم دەلالی لە لیستی کەسە “خاوەن شکۆکان”ی خۆیدا دانا و وەک یەکەم موسوڵمان بووە خاوەنی خەڵاتی ” The Order of Australia”…

ئێستا لە مزگەوتی کوباوە بەرەو دوا مەنزڵگە و ڕێگای ئەبەدی ئۆغر دەکات، کەپێش ٣ ساڵ یەکەم بەردی بناغەی ئەو مزگەوتەی دانا و لە هەموو بستێکیدا ڕەنج و ئەمەک و عارەقی ناوچەوانی هەیە و ئێستا وەک کولیەیەکی قەشەنگ دەدرەوشێتەوە.

بیرۆکەی ئەوەی خزمەت لەم دیارە دوورە دەستە خوێندنگەی هەبێت لەلایەن ئیبراهیم دەلالەوە داهێنرا و هەرخۆشی ئەم بیرۆکەیەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە و ئێستا جێگەی شانازی هەموو دانیشتوانی مێلبۆرنە و بە هۆی نزای ئەم پیاوە مەردەوە تیشکی تێکەوت.

لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ویلایەتی ڤیکتۆریا کە زۆرینەی دانیشتوانی موسوڵمانن، تەنیا ٧ خوێندنگە هەبوو کە تایبەت بە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بوو. بەڵام کاک ئیبراهیم ئەم ژمارەیەی بە کەم زانی.

بە ڕای ئەو، پڕکردنەوەی بۆشاییە جۆراوجۆرەکان لە دەرەوەی پەروەردە کاری نەکردەبوو.

ئەو خوێندنگانەی لەم وڵاتە کرانەوە، هەر بۆ خۆی چیرۆکێکی ترە کە پێویست بە گێڕانەوە دەکات.

دوای ئەوەی ماوەی ٢ ساڵ خەریکی وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی خوێندنگەیەکدا دەبێت، ئینجا دێتە سەر ئەوەی شوێنێکی گونجاوی بۆ بدۆزێتەوە.

تەواوی ئەم کارانەش بە بێدەنگی ئەنجام دەدات. لە شاری برۆدمیدوس خوێندنگەیەکی وێرانی دەست دەکەوێت کە ئەو ساڵە چۆڵکراوە.    بینای ئەو شوێنە کە بایی ٤٠٠ هەزار دۆلار دەبێت، بە پێشەکی ٢٠ دۆلار بە کرێ دەگرێت. ئەم ئابرا قارەمانەمان کە پێش ٣ ساڵ وەقفی سەلیمیەی بۆ کاری پەروەردەیی دامەزراندبوو، لە ماوەی یەک هەفتەدا خوێندنگەکە ئامادە دەکات و ٢ مامۆستای بێ کار یەکەم وانەی خۆیان بە ٢٨ خوێندکاری ئەو شارە دەڵێنەوە. هەرچەندە کەسانێکی زۆر دەیانوت نۆژەنکردنەوەی ئەم بینایە ٣ مانگی پێدەچێت، بەڵام بە یەک هەفتە تەواوی بیناکەی نۆژەن کردەوە و کەلوپەلی دەستی دووی بۆ هێنا و بە تەواوی ئامادەی خوێندنی کرد.

ئەم دڵە ڕۆشنە کە ئاگای لەوە بوو لە بۆ ئامانجێک هاتۆتە ئەم دونیایە، هەمیشە خاوەنی ویژدانێکی پاکوبێگەرد بوو.

بەم ئاگاییشەوە ٨٦ ساڵی تەمەنی بەسەر برد.

هەمیشە لە جوانی و هەوڵی جوانکردندا بوو.

دونیایەکی جوان، چواردەورێکی جوان و مرۆڤگەلێکی جوانی بە چواردەورەوە بوون.

هیوای قاڕەیەک کە ئاشتی و ئاسودەیی باڵی بەسەردا کێشاوە.

ڕۆژانێک کە بە هەستیاری دڵی کۆترێکەوە تێپەڕین، دڵێک کە هەمیشە بە پاکوبێگەردی لێیدەدات.

هیچ گومان نیە لەوەی ئیبراهیم دەلال و ئیبراهیم دەلالەکان ڕێگاکان دەکەنەوە و ئاسۆیەکی نوێ پشان دەدەن.

بێ ئەوان، دۆزینەوەی ڕێگا و دەرچە کاری نەکردەیە.

گۆڕت پڕ نور بێت کاک ئیبراهیم دەلال.

ئەو ئامۆژگاریانەی لەسەر پێخەفی نەخۆشیەکەت پێت وتین هێشتا لە گوێماندایە.

لە ئاسودەیدا بنوو ئەی مرۆڤە جوانەکە، ئەی چنارە باڵا بەرزەکە.

165 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە