گۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

ڤیدیۆ: مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن سەردانێکی سوپرایز دەکات

م. فەتحوڵڵا گولەن سەردانێکی سوپرایز ئەنجام دەدات بۆ لای ئەو خانمانەی خەریکی ڕێکخستنی کەرمەس بوون، کە بریتیە لە ئامادەکردنی خواردن بۆ هەژار و لێقەوماوان.

بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە ماڵپەڕی Herkul.org بڵاو کراوەتەوە، مامۆستا سەردانی چەند خانمێک دەکات کە خواردن بۆ هەژاران و لێقەوماوان ئامادە دەکەن و بە دەستی خۆی چەند شتێکیان لێدەکرێت، هەتا وەک یارمەتی ماددی بەسەر هەژاراندا دابەش بکرێت.

لە دوای سەردانەکەی ئاماژە بەوە دەکات کە هەموو شتێک لەلای خوداوەیە و پێویستە هەموو کەسێک لای خۆیەوە ئەرکی سەرشانی ئەنجام بدات. مامۆستا ئاماژە بەوە دەکات کە جەنابی حەق بە گوێرەی گەورەیی نیەتەکانمان مامەڵەمان لەگەڵ دەکات و پاشان وتی ” پێش کەمێک عەرزی ئەو کەسانەشم کرد کە خەریکی رێکخستنی چالاکی کەرمەس بوون، ئەم کارە لە بۆ دوورینەوەی ئەو دڕاویە گەورەیەی دروست بووە، کارێکی مەزنە، خۆزگە توانای تەواومان هەبووایە کە بە هانای هەموو لایەکەوە بچین. ئێمە دەبێت بە تێبینی ئەوەی بە هانای هەموو لێقەوماوانەوە بچین ئەم کارە ئەنجام بدەین و، گەر لەسەر یەک دوو ساج یەک دوو کەلانە بکرێت و هەندێک شت بخرێتە ناویەوە، خودا لێرەدا سەیری نیەتی پاکی ناو دڵی ئێوە دەکات و بەو شێوەیە مامەڵەتان لەگەڵ دەکات. لێرەدا ئەوەی لەسەر شانی ئێمەیە، لە جیاتی هەوڵدان بۆ کاری زۆر گەورە، پیویستە هەوڵی نیەتی پاک و ئەرێنی بدەین لە کارەکانماندا”.

 

653 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە