هەواڵ

“هەمیشە بە درۆوە باسی خوشکە لەچک بەسەرەکان دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا تەماشای مردنیان دەکەن”

 

فیلیز کەرەستەجیئۆغلو پەڕلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)، لە پەڕلەمانی تورکیا ڕەخنەی لە کوشتنی حەلیمە گوڵسو گرت و وتی ” ئەوانەی هەمیشە بە درۆوە باسی خوشکە لەچک بەسەرکانیان دەکەن و درۆی کەبەتاشیان دروست کرد، هەروەها ئەوانەی درۆی شۆفێرە ژنەکەی ١٥ ی تەموزیان ڕێکخست، بێدەنگن بەرامبەر کوشتنی مامۆستایەکی گەنج لە زینداندا، کە بە هۆی پێنەدانی دەرمانەکانیەوە گیانی لە دەستداوە”.

حەلیمە گوڵسو مامۆستای زمانی ئینگلیزی بوو، لە ٥ ی شوباتی ئەمساڵدا لەناو ئەو ٨٠ خانمەدا بوو کە  لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی شاری مەرسینەوە دەستگیر کرا.

تەنیا تۆمەتێکیش درابێتە پاڵ ئەم خانمانە ئەوە بووە: کوبە و یاپراخیان دروست کردووە و فرۆشتوویانە، بە مەبەستی ئەوەی یارمەتی خانەوادەی ئەو کەسانە بدەن، کە سەرپەرشتیارەکانیان لە زیندانە و بژێوی ژیانیان نەماوە.

گوڵسو لە بەرواری ٢٠ شوبات چووە بەردەم دادگا و دادوەریش فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرد.

سەرەرای ئەوەی خانمەکە نەخۆشیەکی درێژخایەنی لەگەڵدابوو، بەڵام کاربەدەستانی زیندانەکە سوور بوون لەسەر ئەوەی دەرمانەکانی پێنەدەن.

هەر بەو هۆیەشەوە خانمەکە دووجار لە زیندانەوە گواستراوەتەوە بۆ بەشی کۆما لە نەخۆشخانە و دوا جار گیانی لە دەستدا.

کەرەستەجیئۆغلو لە پەڕلەمانی تورکیا ڕەخنەی لە بێدەنگی کاربەدەستانی ئاکەپە گرت کە بەرامبەر کوشتنی خانمێکی باڵاپۆش بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

 

سەرچاوە: TR724

 

 

220 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە