بیروڕاڤیدیۆی بزاڤی خزمەتهەواڵ

کاتمان نیە کارەکانمان تێکەڵی پیسی بکەین

بەخامەی سەفوەت سەنیح


مامۆستا زوبەیر گوندوزئاڵپ دەگێڕێتەوە:” ڕۆژێکیان ئەندازیارێک کە زانست و زانیاریەکی زۆری پێبوو،  بەڵام هزر و مێشکی زۆر پەرێشان و بەربڵاو بوو، هاتە لای ئوستاد سەعید نورسی، لە کاتی قسەکردنی لەگەڵ ئوستاد، باسی خراپی ماسۆنی و کۆمۆنیستەکانی دەکرد و داخی لە دەست لاوازێتی موسوڵمانان هەڵدەڕشت. ئوستادیش بەردوام دەیوت پەیامەکانی نور بخوێنەوە. بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو لە باسکردنی شتە نەرێنیەکان. کاتێک ئوستاد دوو سێ جار ئەو برادەرەی ئاگادار کردەوە و ئەو هەر سوور بوو لەسەر باسی شتە نەرێنیەکان، ئوستاد بە ناچاری بەم شێوەیە ئاگاداری کردەوە:” براکەم، تەمەنی مرۆڤ کەمە، کاتمان نیە بۆ ئەوەی شتی پیس تێکەڵ بە کارەکانمان بکەین، تۆ پەیامەکانی نور بخوێنەوە”.

 

گەر خەریکی بابەتەکانی خۆمان نەبین و ، خۆمان فڕێ بدەینە ناو ڕۆژەڤی کەسانی ترەوە، نازانین کەوا لە چ گۆماوێکدا سەر دەردەکەین و چیمان بەسەر دێت.

دەڵێن ڕۆژێک تەمەل بە خۆیی و لۆریەکەیەوە خۆی دەکات بە ناو قەرەباڵغی خەڵکدا و ژمارەیەکی زۆر خەڵک پێوە دەبن. پۆلیس دەستگیری دەکەن و لێی دەپرسن” تۆ چۆن ئەم کارەساتەت لە دەست قەوما؟ نە تایەت تەقیوە، نە ئیستۆپت پچڕاوە، بۆچی خۆت کرد بە ناو ئەو هەموو مرۆڤەدا؟”.

ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت” زۆر بە خێرایی دەڕۆشتم، لە پڕ جووت سایدێکم هاتە پێش، یەکێکیان مرۆڤێکی لێبوو ئەوی تریان سەگێک، بۆ ئەوەی خۆم نەکێشم بە مرۆڤەکەدا، دوای سەگەکە کەوتم، ئیدی ئەویش کردمی بە ناو قەرەباڵغی خەڵکەکەدا”.

جا گەر دەمانەوێت وەک تەمەلمان لێ نەقەومێت.

هەندێک هەڵدەستن و ڕۆژەڤی خۆیان دەخەنە بەردەمی ئێمە. زۆریان نائومێدمان دەکەن، جەومان تێکدەدەن و هێزی مەعنەویمان پەرێشان دەکەن. هەندێکی بوختانە و زۆریشی درۆیە. قورئانی کەریمیش ڕەخنە لەوانە دەگرێت کە گوێ لە درۆزنان دەگرن و دەفەرموێت ” سماعون للکذب”.

هەمیشە دەڵێین ” لە جیاتی تویت فڕێدان،  با تەوحید و یەکتاپەرستی بۆ یەکتر بسەنینەوە”، بەڵام هەر زوو لە بیرمان دەچێت و خۆمان فڕێ دەدەینە ناو ئەو گۆماوە و دواتر هەوڵی خۆ قورتارکردن دەدەین.

حەزرەتی ئوستاد هەمیشە ئامۆژگاری ئەوەی دەکردین کە خۆمان بە شتی باشەوە سەرقاڵ بکەین و بە شتی خراپ ناخمان لێڵ نەکەین. ئوستاد سەبارەت بەو بابەتە نمونەیەک دەهێنێتەوە و دەڵێت:

ڕێبوارێک لەسەر ئەو ڕێگایەی دەیگەیەنێتە شوێنی خۆی لادەدات و هەوڵی پشوو دەدات لە ساباتی باخێکی پڕ درەخت و میوەدا. لە ڕاستیدا دەبوو تۆزێک دانیشێت و کەمێک ئاو بخواتەوە و لە ڕێگەی خواردنی چەند میوەیەکەوە چارەسەری برسێتی خۆی بکردایە. بێگومان ئەو شوێنەش باخچەی بەهەشت نیە و یەکێکە لە باخچەکانی دونیا. بەڵام وەک دەزانن هەموو کاتێک لە شتی دونیاییدا، شتێک هەیە بە پێچەوانەی خواستی ئێمەوە. ڕێبوارەکە لە هەندێک گۆشەی باخچەکەدا هەندێک شتی پیس و مردارەوە بوو دەبینێت، هەر لەبەر ئەوەش دڵی هەڵدەشێوێت و بێ ئەوەی سوود لە باخچەکە ببینێت بەجێیدەهێڵێت. خۆ گەر بە یاسای ” سەیری شتە باشەکان بکە”، یاخود بە یاسای ” ئەوەی جوانی ببینێت بە جوانی بیر دەکاتەوە، ئەوەی جوان بیر بکاتەوە چێژ لە ژیان دەبات” مامەڵەی بکردایە، ئەوا سوودی لە جوانی ناو باخچەکە دەبینی و بە شێوەیەکی زۆر جوان پشووی دەدا و ئینجا دەڕۆشت.

بە گوێرەی پێداویستیەکانی ئیمانی ئێمە، چاکە و خراپەش لەلایەن خوداوە دروستکراوە. “هەر شتێک دروستکراوی الله بێت بە جوانی دروستکراوە”. ( ئایەتی ٧ ی سورە سجدة).

هەروەها لە بەشی ١٨ هەمینی وتەکانیشدا ئەم بابەتە بەم شێوەیە ڕوون کراوەتەوە:

” لە هەموو شتێکدا، تەنانەت لەو شتانەی کە زۆر ناشرین دێنە پێشچاومان، جوانیەکی ڕاستەقینە و لایەنێکی جوانی هەیە. بەڵێ هەموو ڕووداوێکی گەردوون، هەموو شتێک، یان بە شێوەیەکی رەها جوانە و بە جوانی پەسن دەکرێت. یاخود سەرئەنجامی وەهایە شتێکی جوانی لێ دێتە بوون. بەمەش دەوترێت جوانی ناڕاستەوخۆ. هەندێک ڕووداو هەیە بە ڕواڵەت ناشرین و ئاڵۆزن. بەڵام لە ژێر ئەو پەردەیەدا جوانی زۆر بێ خەوش و ڕێکوپێکی بوونی هەیە. بۆ نمونە: لە ژێر پەردەی با و گەردەلولی لێزمە بارانی بەهار کە قوڕ و چڵپاو لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، زەردەخەنەی جوانی بێ کۆتای گوڵ و گژ و گیای ڕێک و جوان خۆی حەشار داوە، هەروەها لە ژێر پەردەی وێرانکاری وەرزی سەختی پایز و،   لە ژێر چەندین پەردەی وەرزی جیابوونەوە و خەزان، پاشان هاتنی ڕووداوە دژوارەکانی وەرزی زستان کە دەرکەوتەی دەسەڵاتی ڕەهای خودایە، مۆڵەتی ئەرکی ژیان لە چەندین گیانداری نازەنین دەستێنێتەوە هەتا زیان نەگەیەنن بەو گوڵە نازدارانەی لە دوو توێی خاک سەر دەردێنن و، لە هەمان کاتدا لە ژێر ئەو پەردە دژوارانەی زستاندا، زەمینە بۆ خۆ دەرخستنی بەهارێکی جوان و نازەنین خۆش دەکرێت.

لە پشتی ڕوودانی گەردەلول، بومەلەرزە، چەندین دەرد و بەڵاوە، پشکوتنی چەندین گوڵی مەعنەوی خۆی حەشار داوە. ئەو توانستانەی وەک تۆوەکان ناتوانن پەرە بە خۆیان بدەن و چەکەرە بکەن، لە ڕێگەی چەندین ڕووداوی بە ڕواڵەت  ناشرینەوە خونچەکانیان دەپشکوێت و جوانتر لە جاران دەردەکەون. هەربۆیە گۆڕانکاری و ڕووداوە گشتیەکان، هەموویان وەک بارانێکی مەعنەوین.

 

“بەڵام مرۆڤ لەبەر ئەوەی ڕووکەشپەرست و خەمخۆری خۆیەتی، لە ڕێگەی ڕواڵەتەوە حوکم دەکات و بە ناشرین لە قەڵەمیان دەدات. لەبەر خەمخۆری خۆی، تەنیا بیر لە بەرژەوەندی خۆی دەکاتەوە و ڕووداوەکان بە خراپە لێک دەداتەوە. ئەمە لە کاتێکدا شتەکان و ڕووداوەکان گەر تاکە لایەنێکیان پەیوەندیدار بێت بە مرۆڤەکان، ئەوا هەزار لایەنی پەیوەندیدارە بە خولقێنەر و ئەفرێنەری هەموو شتەکانەوە. بۆ نمونە مرۆڤ؛ دڕکی سەر گیا و درەختەکان کە یەکێکن لە گەورەترینی موعجیزەکانی قودرەتی گەورەی بەدیهێنەر، بەلاوە ناقۆڵا و ناپەسەندە. ئەمە لە کاتێکدایە ئەم دڕکانە، وەک قارەمان و پاسەوانە چەكدارەکانی ئەو گیا و درەختانە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.

زاڵبوونی باڵندەی باز بەسەر چۆلەکە و باڵندە خنجیلانەکاندا، لە ڕواڵەتدا پێچەوانەی دیمەنی ڕەحمەتە، بەڵام توانستەکانی چۆلەکە و باڵندە بچوکەکان، لە ڕێگەی خۆ ئامادەکردن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو مەترسیەوە پەرە دەستێنێت. هەروەها مرۆڤ بەفر و سەرما و با و بۆرانی لا پەسەند نیە، بەڵام لە پشتی ئەوانەوە هێندە ئامانجی گەرم و گۆڕ و سەرئەنجامی شیرینتر لە شەکری هەیە، مەپرسە. مرۆڤ هەروەک چۆن ڕووکەشپەرست و خۆپەرست و خەمخۆری خۆیەتی بە تەنیا، زۆر جار لە کاتی هەڵسەنگاندنی بەرکەوتە تاک لایەنەکانی ئەو بابەتەوە، لایەنە ئەخلاقی و جوانەکانی ئەو شتانە بە نائەخلاقی و ناشیرین لە قەڵەم دەدات”.

 

هەر بۆیە هەندێک دەربڕینی قورئان کە کانگای ڕەوشت و ئەدەبە، دەبێت لەم ڕوەوە هەڵیبسەنگێنین. چۆن هەندێک دروستکراو و ڕووداو لە گۆشەنیگای ڕواڵەتی ئێمەوە ناشرینە، بەڵام لە ژێر ئەو پەردەی ناشرینیانەوە چەندین ڕووی جوانی و حیکمەتی هونەری بەدیهێنەر بوونی هەیە، بە هەمان شێوە لە زۆر شوێندا حیکمەت و دانایی خودا شاردراوەتەوە و چەندین لایەنی ئاڵۆز و ناڕێک لە ڕووی ڕواڵەتەوە، لە ڕاستیدا شاکاری ڕێک و ناوازەی نوسینە”.

هەربۆیە پێویستە هەرشتێک کە پەیوەندی بە ئێمەوە نەبێت و نەتوانین چاکسازی تێدا بکەین خۆمانی پێوە خەریک نەکەین و، پێویستە هەردەم سەرقاڵی خزمەتی خۆمان بین کە ئامانجی بەدیهێنانمانە…

http://www.shaber3.com/pislik-karistirmaya-vaktimiz-yok-haberi/1302689/

323 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە