هەواڵ

 منداڵەکانی دوو مامۆستا دەستبەسەرکراوەکە بێسەروشوێنن

زیاد لە 700 کۆرپە و منداڵ لە زینداندانەکانی تورکیادان

مامۆستا یورداگول کورت  و مامۆستا سولەیمان کورت کە لە ماوەی ڕابردوودا دەستبەسەرکران، دوو منداڵی تەمەن ٤ ساڵ و ٦ ساڵیان هەیە کە لە ئێستادا بێسەروشوێنن.

کارەسات و ڕەشبگیرەکان کە لەدوای ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ەوە دەستیان پێکردووە، لە تورکیا بەردەوامە. سەرەڕای ئەوەی زیاد لە ٤٠ هەزار کەس لە تورکیا دەستگیرکراون و چەند هەزار کەسیش لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، لە ئێستادا ڕۆژانە چەندین کەسی تر دەستگیر دەکرێن و ماڵ و منداڵ و کەسوکاریان ڕووبەڕووی سوکایەتی دەبنەوە. ڕۆژانە چەندەها منداڵ لە سۆزی دایک و باوک بێبەش دەکرێن و هەندێکیشیان لەگەڵ دایک و باوکیاندا ڕاپێچی زیندان دەکرێن. سێ ڕۆژ پێش ئێستا دوو هاوسەر کە هەردووژیان مامۆستا بوون لە شاری سامسون دەستگیرکران. مامۆستا یورداگول کورت(٣٥ ساڵ) و سولەیمان کورت (٣٦ ساڵ)، دوو منداڵیان لە دەروە بێسەرپەرشت ماونەتەوە کەس هیچ هەواڵێکی لەبارەیانەوە نییە. منداڵەکان کە نوعمان ( تەمەن ٤ ساڵ) و بەتول (تەمەن ٦ ساڵ)ن، لە ئێستادا نازاندرێت لە کوێ و لەلای کێن و چۆن ژیان بەسەر دەبەن.

سێزگین تانرکوڵو، ئەندامپەرلەمانی جەهەپە بەدواداچوونی بۆ بارودۆخی ئەو خیزانە کردووە و لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت:”ئەو ڕێکارانەی کە لە دژی بەرهەڵستکاران گیراونەتە بەر، لەسەر دادوەریی وڵات کەوتووە”.

دواتر لە باسی منداڵەکاندا وتی:”مەگەر وەرگرتنی وتە لە ئافرەتێک کە منداڵی هەبێت بەم جۆرە دەبێت!. هیچ کەس نابێت ماوەیەکی ئەوەندە زۆر دەستبەسەر بێت.

وتیشی :”دوینێش سێراپ ئۆزتورک دەستگیرکرا و منداڵە ٢ مانگانەکەشی لەگەڵیدا برایە زیندانەوە. لە ئێستاشدا زیاتر لە ٧٠٠ کۆرپە و منداڵ لەگەڵ دایکیان لە زینداندان. ئەو کەسانەش نە دەمانە وبۆمبیان پێبوو نە تاوانێکیان ئەنجام داوە. بەڵام ستەم کردن لەو کەسانە و لەو منداڵانە لەهی سەردەمێکدا ئەنجام نەدراوە”.

سەرچاوە: SHaber

326 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە