وتار

لە کودەتاکەی 12ی ئازاردا ئەو بۆمبانەی دەتەقێنرایەوە لە لایەن ئەفسەرێکەوە دابەش دەکرا

تا ٢٧ی مایس، ١٢ی ئازار، ١٢ی ئەیلول و ٢٨ی شوبات بە باشی نەزانین ناتوانین لە ١٥ی تەموز تێبگەین. وەکو کەسێک کە لەو کاتەنەدا کارم کردووە یادەوەرییەکانم دەگێڕمەوە. وامدەزانی وڵاتمان ڕزگاربووە لە کارە پیسەکان، بەداخەوە جارێکی تر هەمان ڕووداومان لە ١٥ی تەموزدا بینیەوە. فێڵێکی گەورە لە یاسا و دیموکراسی کرا. لە خوێنخواردن تێریان نەخوارد و بزافی خزمەتیان کردە ئامانج و قوربانی کارە پیسەکانیان.

لە ١٢ی ئازاری ١٩٧١ تەنها بە ئاگادارییەکی سەربازی حوکومەت ڕوخێنرا. لە مانشێتی ڕۆژنامەی جومومهوریەتی ئەوکاتدا نوسراوە “لە ژێر فشاری فەرماندە سەربازییەکاندا دەمیرێل دەستی لە کار کێشایەوە”

پەرلەمان دانەخرا. بە سەرۆکایەتی نیهات ئێریم کابینەیەکی حوکومەتی سەربازی دامەزرا. باری نائاسایی ڕاگەیەندرا. ڕەشبگیرێکی زۆر هەبوو. ئەشکەنجەدانێکی زۆر هەبوو. چەندین ڕێکخراو داخران. فەتحوڵا گولەن و چەندین قوتابی نوور دەستگیرکران.

پرسیارە سەرەکییەکە لێرەدا ئەوەیە ١٢ی ئازار چۆن دروستبوو. لە ڕاست و چەپدا بۆمب دەتەقییەوە. خەڵکی دەفڕێنرا. بانکەکان دەبڕدران. بارودۆخێکی لەبار ڕەخسا بۆ ئەوەی ١٢ی ئازار ڕووبدات.

 

دوو ڕووداوتان بۆ دەگێڕمەوە. حەسەن جەمال بەم شێوەیە لە ڕۆژنامەی میللیەت باسی دۆخەکە دەکات:

“دەگەڕێمەوە بۆ ساڵانی ١٩٦٩، ١٩٧٠، ١٩٧١، ساڵانی کودەتاچێتیم. وەکو زۆربەی ئەو کەسانەی لەو کاتەدا ژیاون کارەکانمان بە شۆڕش وەسفدەکرد. چەندین کەسایەتی لەو فلیمەی بە بەرچاومدا دێت هەیە. دۆغان ئاڤجیئۆغلو و ئیلهان سەلجوک هەبوون، ئیلهامی سۆیسال و ئوغور مومجو هەبوون، جەمال ماندانئۆغڵو و چەندین ژەنەڕاڵی تر هەبوون. لەو سەردەمەدا بە شوێن کودەتاوە بوین. بە تایبەتی لە ئەنقەرە لەناو چالاکییە سەربازییەکاندا بووین. هەندێک گەنج کە کاریان بۆ ئێمە دەکرد لە ڕاست و چەپدا بۆمبیان دەتاقاندەوە و دۆخێکی لەباریان بۆ کودەتا ئامادە دەکرد”.

 

باشە ئەو بۆمبانە لە لایەن کێوە بۆ ئەو گەنجانە دابین دەکرا؟

ئێڕۆڵ بیلبیلیک ئەفسەری دەریایی خانەنشینکراو، ئەندامی کۆمیتەی کودەتای ٢٧ی ماییسی ١٩٦٠، بەم شێوەیە ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە:

“ڕۆژێک لە ماڵی ئۆرهان کابیبای (ئەندامی کودەتای ٢٧ی ماییس) لەگەڵ چەند کەسێک کۆبووینەوە. عیرفان سۆڵماز لێی پرسیم چییە دەریاوانەکانت ئیهمال کردووە، هیچ پەیوەندیت لەگەڵیان نییە. بەڵام لە ئەستەمبوڵ و ئەنقەرە بۆمبیان پێ دەتەقێنمەوە.

منیش پێم وت چیتر دەکەیت؟ ئەویش بەم شێوەیە وڵامی دامەوە:

ئەو بۆمبانەی دەدرانە دەست گەنجەکان لە سندوقی سەیارەکەی عیرفان سۆڵمازەوە دابەش دەکرا. پێش ١٢ی مارس سۆڵماز بەرەو ئەڵمانیا هەڵهات، پاشان دەنیز گێزمیش و هاوڕێکانی لەسێدارە دران.

261 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە