وتار

نوسەرێک: لە وڵاتێکدا کە ئەشکەنجەدان ئاسایی بێت هیچ کەسێک لە ئارامیدا نییە

شەبنەم کۆرور فنجانجی سەرۆکی وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا و شارەزا لە پزیشکی دادوەریدا دەڵیت کە مردنی مامۆستا گۆکهان ئاچککۆڵ کە لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان گیانی لەدەستدا لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا ئەنجام دراوە.

لە نووسینێکدا کە ڕۆژی دووشەممە لە ئێڤرێنسێل  بڵاوکرایەوە، فنجانجی دوای ئەوەی ڕەخنە لە دەستگیرکردنی جەلالەدین جان و ئۆنور هەمزەئۆغڵو گرت و پاشان سەبارەت بە ڕاپۆرتی داواکاری گشتی لەبارەی کوژرانی ئاچککۆڵەوە لە ئەنجامی ئەشکەنجە وتی “نابێت ئەنجامی ئەشکەنجە و مردنی ئاچککۆڵ بۆ مەبەستێکی دیاریکرا بەکاربهێنریت.”

 

هەندیک لە نووسینەکانی فنجانجی بەم شێوەیەیە:

“لەکاتێکدا دادگای سزای قورس بەڵگەکان هەژمار ناکات و جێی شورەییە، ئەوەندەش دانپێدانەنای  دادوری گشتی بە مردنی ئاچککۆڵ لە ئەنجامی ئەشکەنجە، ئەوەندە جێی شورەییە.

ئەم ڕوداوە یەکەم جار نییە ڕوبەڕوی دەبینەوە، ئەوەبوو دوای ئەوەی پێش 20 ساڵ ڕاپۆرتێکم ئامادە کردبوو کە والییەکی ئەم شارەوانییە لە ئەنجامی ئەشکەنجەدا مردووە، منیان وەک دوژمنی وڵات ناساند. دوبارە بونەوەی ئەم ڕوداوانە و ئەم جۆرە تۆمەتانە کە دەرێتە پاڵمان، هەبوونی ئەشکەنجە لە وڵاتەکەماندا دەسەلمێنیت.”

فنجانی هاوڵاتیان بە هۆکاری بەردەوامبوونی ئەشکەنجەکان دادەنێت و دەڵیت “گۆکهان ئاچککۆڵ لە ساڵی 2016 لە مانگی ئابدا مردووە، بۆ ئەوەی دووبارە راپۆرتی پزیشکی وەربگیرێت، خێزانەکەی سکاڵایان ئاراستەی وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا کردووە، بەڵام لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2017 وەڵامدراونەتەوە. ئەو ڕۆژانە کەمیش بووبێت بەڵام دەنگۆی ئشکەنجەدان هەبووە، هەروەها چەندین نائاسای و ناخۆشییان توش بووە لەوانە کە داوا کرا کە لە گۆڕستانی خائینان بەخاک بسپێرێت. بەداخەوە کە ئەنجامی ڕاپۆرتەکە لە سەرەتای ساڵی 2017 دەریدەخات کە مردنەکە لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان بووە، ویژدانی هیچ کەسێکی نەجوڵا و کەس دەنگی نەکرد.”

فنجانی ئەوەش بەبیر دەخاتەوە کە دوای ساڵ ونیوێک بەڵگەی بێتاوانی دەردەچێت و دەخرێتەوە سەر کارەکەی و هەروەها هەوڵ دەدرێت لەلایەن داواکاری گشتییەوە تۆمەتی ئەندام بوون لە گرووپی تیرۆرستی بخرێتە پاڵ.

 

سەبارەت بە بەرپرسیارێتی هاوڵاتیان، فنجانی دەڵیت:

“لە حاڵەتی لەم شێوەیە بەرپرسیارێتی هاوڵاتی دەست پێدەکات. دەبێت بەبێ ئەوەی سەیری کەسەکە بکرێت و بەبێ ئەوە بزانرێت کە ئایا تاوانی کردووە یاخود نا، بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەرگری لەوە بکات کە ئەشکەنجەی کەس نەکرێت. چونکە دەبێت هاوڵاتیان ئەوە بزانن کە لە وڵاتێکدا کە ئەشکەنجە مەشروع دەکرێت، ئارامی بۆ هیچ کەسێک نابێت و کەسیش لە ئەشکەنجەوە دوور نییە. دەبێت دکتۆرەکانی ئەم وڵاتە پشکنین بۆ کەسێک لەکاتی دەستبەسەرکرندا نەکەن.”

ئاچککۆڵ دوای کودەتا دەستکردەکەی 15 ی تەمووز دەستبەسەرکرا. دوای ئەوەی 13 ڕۆژ بە دەستبەسەری مایەوە، پاش ئەوەی نەخۆشی شەکرەی هەبوو، نەیتوانی تەحەمولی ئەو ئەشکەنجەیە بکات و پاشان گیانی لەدەستدا.

دوای ساڵ و نیوێک بریارێک درا کە سیستەمی دادگای تورکیای توشی ئابروچون کرد. ئاچککۆڵ دوای ساڵ ونیوێک بەڵگەی بێتاوانی بڵاوبۆیەوە  و گەڕێنرایەوە سەر کارەکەی.

199 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە