بزاڤی خزمەتهەواڵ

سەرۆکی ویلایەتی باشوری ئەفریقا: ئەوەی بەسەر خۆبەخشانی خزمەتدا دەهێنرێت، دڵم دەتوێنێتەوە

سەرۆکی ویلایەتی ” Gauteng” لە باشوری ئەفریقا، ‘داڤید ماخورا’، وتی: “زۆر خەمبار بووم بۆ ئەو فشارەی حکومەتی تورکیا دەیخاتە سەر بزاڤی خزمەت، دڵم دەتوێتەوە کە ناتوانم هیچیان بۆ بکەم. ماخورا ئاماژەی دا بە قۆناغی فشاری سەر لایەنگرانی خزمەت، بە هێنانەوەی چەند نموونەیەکیش لەسەر ململانێی سەربەخۆیی باشوری ئەفریقا، باسی گرنگی هاوکاریکردنی مرۆڤەکانی ناو خزمەتی کرد لە کاتە سەختەکاندا. ماخورا وتیشی: “من کەسێکی وتە ڕوونم، وە لۆژیکیش بە کار دەهێنم. خۆشحاڵ نیم لە مامەڵەی حکومەتی تورکیا و ناساندنی ئێوە بە تیرۆرست. ئەگەر تیرۆرست بوون، بوونە بە کەسانی وەک ئێوە، ئەوا منیش ئەمەوێت ببم بە تیرۆرست.  ئێوە هەمووتان “مامە عەلی” دەناسن، ناوبراو کەسێکی زۆر ناوازە بوو. من نازانم مامە عەلی چۆن دەتوانێت کەسێکی مەترسیدار بێت و حکومەتی تورکیا بڕوخێنێت.”

جێگری وەزیری پەروەردەی باشوری ئەفریقا “ئەنوەر سورتێی” و سەرۆکی ویلایەتی گاوتێنگ “داڤید ماخورا”، بەشداریان کرد لە بەرنامەی کۆتایی ساڵی قوتابخانەکانی خزمەتدا. ماخورا کە بڕوانامەی بەخشییە قوتابیە سەرکەوتووەکان، وتەیەکیشی پێشکەش کرد: “پەروەردە گەورەترین سەرمایەگوزاریە، ئەوانەی پەروەردە پشت گوێ دەخەن، داهاتوویان پشت گوێ خستووە. بەشداری سەرمایەگوزارەکان و مامۆستا تورکەکان لە پەروەردەی ئێمەدا کارێکی دەرئاسایە، بە ناوی حکومەتەکەمانەوە سوپاسیان دەکەین”

 

لە ڕابردوودا فەرمانڕەوا ڕەگەز پەرستەکان ئێمەشیان بە تیرۆرست ناساندبوو

ماخورا باسی ئەوەشی کرد؛ هاوشێوەی ڕەش پێستەکان کە لەبەر ئەوەی ڕووبەڕووی فەرمانڕەوایانی “ئەپارتایت”ی ڕەگەز پەرست بووبوونەوە، بە تیرۆرست ناسێندرابوون و ناچار کرابوون لەو وڵاتەی تێیدا لەدایک بوون کۆچ بکەن، لە ئیستاشدا چەندین هاونیشتیمانی تورک ڕوویان کردوەتە هەموو لایەکی گۆی زەوی. ماخورا ئاگایی خۆشی نیشاندا لە ڕفاندنی مرۆڤەکانی ناو خزمەت لەلایەن دەزگای سیخوڕییەوە، بەم شێوەیەش ڕووی وتەکانی کردە ئەو دڵبەندانەی پەروەردە کە لە ناو هۆڵەکەدا بوون: ” من کە هاونشینی ئێوەم کردووە، کاسانێکی زۆر ڕاستن، ئێوە بۆ ئەنجامدانی بازرگانی و دروست کردنی کار هاتوون بۆ ئێرە. ئەگەر ئەفریقییەک چاو بپۆشێ لە زوڵمێک کە لە میللەتێکی تر دەکرێت، ئەوا زوڵمی بۆ خۆی بانگهێشت کردووە. من لە کۆنگرەی نیشتیمانی ئەفریقادا گەورە بووم کە سەردەمێک بە تیرۆریست لە قەڵەم درابوو, وە لە ئێستادا لە دەسەڵاتدایە. ئەگەر مرۆڤەکانی وڵاتانی تر بێدەنگ بوونایە بەرامبەر ئەو زوڵمەی دەرهەق بە ئێمە کرا، ئەوا ئێستا ئێمە لە وڵاتێکی سەربەخۆدا نەدەژیاین.”

ماخورا ئەوەی پشت ڕاست کردەوە کە لە تورکیادا، پرۆفیسۆرەکان و فەرمانبەرانی دەوڵەت لە زیندانەکاندا توشی سزا هاتوون. بەم شێوەیە وتەکانی تەواو کرد: “کاتێک خانەوادەی دۆستە تورکەکانم زیندانی دەکرێن، دڵم دەتوێتەوە. خۆ ئەگەر نەشتوانین شتێک بکەین، لانی کەم دەتوانین لەگەلتان بوەستین. سەرەڕای ئەم بارە دژوارەتان، ئێوە هێشتا بەردەوامن لە ئەنجامدانی کاری جوان و پەروەردەکردنی منداڵانی هەژاری ئێمە، سوپاستان دەکەین.”

جێگری وەزیری پەروەردەش ‘سورت’، بەم شێوەیە دوا: ” کۆلێژی نیزامییە بە منارە بەرزەکانییەوە، بە قوتابخانەکەیەوە، بە نەخۆشخانەکەیەوە خزمەتی لایەنی ڕۆحی و پەروەردەیی و تەندروستی باشوری ئەفریقا دەکات. دڵبەندانی خزمەت ململانێی هەژاری و دووبەرەکی و نەزانی دەکەن. ئەم دامەزراوانە ناکەینە قوربانی سیاسەت.”

 

http://www.tr724.com/guney-afrika-eyalet-basbakani-makhura-hizmet-gonullulerine-yapilanlar-kalbimi-eritiyor/

271 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە