بزاڤی خزمەت

بێنەواکانی باشوری ئەفریقا ڕێپێوانیان بۆ 668 منداڵی ناو زیندان ئەنجامدا

دەست پێشخەری شارستانیانەی “Set Them Free SA” کە لەلایەن هاوڵاتیانی باشوری ئەفریقاوە بنیات نراوە، لە قەرەباڵغترین خاڵی بەیەک گەشتنی ‘ Johannesburg’دا لە ناوچەی ‘ڕۆسبانک’ کۆبوونەوەیەکیان بۆ 668 منداڵ ئەنجامدا. بە درێژایی پیشاندانی چالاکی و تواناکانی هونەرمەندانی  شەقامەکان، بڵاوکراوە بەسەر میواناندا دابەش دەکرا. منداڵانی گەورەترین لانەی بێنەوایان بۆ دەربڕینی پشتیوانی بۆ هاوتەمەنەکانیان، بەشداریان لە چالاکییەکەدا کرد.

“برێندا نەگال” کە بە ناوی دەست پێشخەرییەکەوە لێدوانێکی دا، ڕایگەیاند کە ‘دۆخ و باری ئەو منداڵانەی ناچار بوون لەگەڵ دایکیاندا بمێننەوە لە زیندانەکاندا، لە سۆشیال مێدیادا بینیووە، هەروەها ئامانجمان لە بنیات نانی ئەم دەست پێشخەرییەدا ئەوەیە کە هاوبەشی بکەین لەو وشیارکردنەوە نێودەوڵەتییەی کە بەردەوامی هەیە”.

نەگال جەختیشی لەوە کردەوە کە لە دوای هەوڵی کودەتا شکست خواردووەکەی تورکیا، لەو کاتەی دەیان هەزار هاونیشتیمانی خرانە زیندانەکانەوە، جێی سەرنجە کە 17 هەزاریان ئافرەتن، هەروەها 700 دایک کە تازە منداڵیان بووە یاخود کەسێکی نزیکیان نەبووە ئەو منداڵانەیان کە پێویستیان بە چاودێرییە لایان دابنێن، ناچار لەگەڵ منداڵەکانیان ژیانی ناو زیندان بەڕێ دەکەن. نەگال بانگهێشتی هەموو لایەکی کرد تا حکومەتی تورکیا ناچار بکەن بێ ئەوە ئەو ژنانە دەست بەسەر بکات لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکات. نەگال کە پرسیاری ئەوە دەکات؛ لە کاتێکدا کودەتا پەیوەندی بەوەوە نییە کە کێ چ کارێک دەکات،ژنی ماڵەوە، مامۆستا دکتۆر، ئەی ئەم ژنان چ پەیوەندییەکیان بە کودەتای سەربازییەوە هەیە، “ئێمە تەنها یەک شت دەزانین، ئەویش ئەوەیە کە ئەم منداڵانە بێتاوانن، و شایانی ئەوە نین لە قاوشی زیندانەکاندا گەورە ببن، دادگای کردنی بێ زیندانی دایکانیش هیچ دادوەری دوا ناخات”.

نەگال ئاشکرای کرد کە بەرنامەکەیان لەلایەن خەڵکەوە گرنگی زۆری پێدراوە و خەلکانێکیش هەبوون ویستوویانە هاوکاری منداڵەکان بکەن، هەروەها وتی کە جارێکی تریش شانازی دەکات بەوەی هاونیشتیمانی باشوری ئەفریقایە.

لە کۆتایی چالاکییەکەشدا، 668 باڵۆنی ڕەش لە لێواری ئەوپەڕی باشوری نیوە گۆی زەوییەوە بەرەو بۆشایی ئاسمان بەردران.

 

http://www.tr724.com/guney-afrikali-yetimler-hapishanedeki-668-bebek-icin-yurudu/

 

236 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە