بیروڕاکورتەی هەواڵەکاننوسەرانهەواڵ

نامەیەکی شاهین ئاڵپای لە زیندانی سلیڤریەوە!

شاهین ئەڵپای نوسەری پێشووی ڕۆژنامەی زەمان کە ماوەی ٤٥٥ ڕۆژە بە بێ تاوان لە زیندان ژیان بەسەر دەبات، نامەی دووهەمی ئاڕاستەی ڕای گشتی تورکیا کرد.

شاهین ئاڵپای لە نامەکەیدا بەراوری بارودۆخی زیندانەکانی تورکیا دەکات، لە سەردەمی کودەتای ١٩٨٢ لەگەڵ ٢٠١٧.

نامەکەی ئاڵپای بەم شێوەیەیە:

لە ساغمالجیلەرەوە بۆ سلیڤری؛

دەتوانم بڵێم بە بەراورد لە ٣٠ تا ٣٥ ساڵ لەمەوبەر، ئەوانەی لە زیندانی سلیڤرین باشترن لەوانەی لە زیندانی ساغمالجیلەرن، چونکە ئێستا هەرکاتێک بمانەوێت خۆمان دەشۆین.

مانگی ئایاری ئەمساڵ کاتێك ڕێپۆرتاژێکی عەلی سیرمەنم بینی لە ڕۆژنامەی جمهوریەت، یەکسەر بە منداڵەکانم وت کەوا نوسخەیەکی کتێبەکەیم بۆ بهێنن.

پێش ئەوەی کتێبەکەی سیرمەنم بۆ بهێنن لە ڕێپۆرتاژەکەیدا دەڵێت:” گەرچی من وەک ئەوان لە دونیا ناڕوانم، بەڵام هەست بە هەمان خەفەت و نیگەرانی دەکەم بۆ هەریەک لە شاهین ئاڵپای و نازلی ئڵجاک، مەهمەت و ئەحمەت ئاڵتان. لەو باوەڕەدام بە ناحەق زیندانی کراون و تا ئەوان ئازاد نەکرێن، هیچ کەسێک لەم وڵاتەدا بە واتای وشە ئازاد نابێت.”

پێم وایە ئێوەش هەست دەکەن کە چەندە دڵم بەم قسانەی خۆش بووە، یەکسەر بە منداڵەکانم وت تەلەفۆنێکی بۆ بکەن و سوپاسگوزاری منی پێ بگەیەنن، ئیتر نازانم سوپاسەکەی منی پێگەشتوە یان نا.

ماەی ١٤ مانگ بۆمان نەبوو هیچ نامەیەک بنوسین، یەکەم نامەم کە لە زیندانی ئێرە(سلیڤری) نوسیم لە بەرواری ٣.١٠.٢٠١٧ لە ماڵپەڕی T24  بڵاوکرایەوە.

ئەمە نامەی دووهەممە کە دەینوسم و یادەوەریەکانی سیرمەن وای لێکردم بنوسم.

هەڵسەنگاندنی من بۆ دوو کەرتبوونی جمهوریەت بە تەواوی جیاوازە لە سیرمەن و گەر هەلی ئەوەم بۆ ڕەخسا منیش یادەوەریەکانم بنوسمەوە، ئەوا جیاوازی تێڕوانینی من و سیرمەن دەردەکەوێت.

ئومیت ئاسلان بەی کە سازکەری ڕێپۆرتاژەکەیە کارێکی باشی کردوە کە وتارێکی عەلی سیرمەنی لە ساڵی ٢٠٠٨ بە ناوی “چیرۆکی زیندانیەکانی ساغمالجیلەر” خستۆتە بەشی کۆتایی کتێبەکەی.

هەربۆیە ڕێگەی بۆ من خۆشکرد بەراوردێکی زیندانی سلیڤری ئیستا و زیندانی ساغمالجیلەری ساڵی هەشتاکان بکەم.

من و عەلی سیرمەن هاوتەمەنی یەکترین، سیرمەن لە یادەوەریەکانیدا دەڵێت” زیندانەکان و دادگاکانی کودەتای ١٢ ی ئەیلول و ١٢ ی ئازاریشم بینیوە. هەموویان لە دادگا مەدەنیەکان و زیندانیەکانی ئێستا کەمتر خراپ بوون.” ئەم تێبینیە بەسە بۆ ڕونکردنەوەی گۆڕانکاریەکانی ٣٥ سای ڕابردوو.

هەروەها باس لە هیوای خۆی دەکات بە گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا و دەڵێت” کاتێک لە زانکۆ بووم و گەنج بووم لەگەڵ هاوڕێکانم باسی ئەوەمان دەکرد کە ئەم وڵاتە چۆن ڕزگاری دەبێت. دوای ئەو هەموو تەمەنە هێشتا باسی هەمان شت دەکەین.”

بە ڕاستی وایە.

لە بابەتی گۆڕانکاری چەند ساڵی ڕابردودا ئەوەی سەیرە لەلام: یادەوەریەکانی سیرمەن و منی زیندانی سلیڤری لە ساڵی ٢٠١٧ ، ئەوەیە هەروەک یەکن.

سیرمەن دەڵێت” لە تورکیادا کەوتنە زیندان جێگەی شەرم نیە، بەڵکو شانازی پێوە دەکرێت.”

دواتر دەڵێت” ئەوان دەیانویست چۆکمان پێ دابدەن، هەربۆیە لە جیاتی ئەوەی بگرین دەبێت بە سوک وەریبگرین.”

پاشان ” مرۆڤ کاتێک لە زیندانی تاکە کەسیەوە دێتە دەرەوە و دەجێتە ژورە گشتیەکانی زیندانەوە، هەست بەوە دەکات ئازاد بووە.”

 

” دەڵێن زیندان خوێندنگەی ژیانە،  ڕاستە”.

” لە دونیادا یەک شوێن لە هەموو شوێنێکی ترەوە بە یەک ڕادە دوورە ئەویش زیندانە.”

“قەت بیرمان لەوە نەدەکردەوە لێرە مێشکمان بخەینە گەڕ”.

” تەلەڤیزیۆنێکمان لابوو. درەخت، گوڵ، کۆڵانەکان، شەقامەکان، ژنان، پشیلەکان، دەریاکان لە شاشەی تەلەڤیزیۆنیشەوە بێت چاومان پێ دەکەوت.”

” هەندێک جار کە لە تەنیایی خۆتدا نقوم دەبیت، لە پڕ خۆت لە کەنار دەریاش دەبینیتەوە.”

حوسەین باش یەکێک لە زیندانیەکانی هاوڕیی سیرمەن کە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵە بە سیرمەن دەڵێت” خۆزگە پاش ١٥ ساڵی تر دەستگیریان دەکردم، ئەو کاتە دوو هێندەی ئیستاش سزایان بدامایە ڕازی دەبووم.”

خۆ گەر هەمان شت بە منی ٧٠ ساڵ بڵێن نازانم چییان وەڵام بدەمەوە.

یەکێک لە زیندانیەکان بە سیرمەنی وتوە” وا مەلێ کاک عەلی، ژیان هەمیشە خۆشە تەنانەت لە زیندانیش.”

من هیچ حەقێک بەو قسانە نادەم، سیرمەن لە ژوری ٩٠ کەسیدا ماوەتەوە، من لە ژوری ٣ کەسیدا دەژیم، نازانم کاممان بارودۆخمان باشتر بووە. لەوەیان دڵنیا نیم.

دەتوانم بڵێم بارودۆخی ئێمە بە گوێرەی ٣٥ ساڵ پێش ئیستا باشترە، چونکە ئێمە هەرکات ویستمان دەتوانین خۆمان بشۆین.

بەم نامەیەم هەم سڵاوی خۆم بۆ کاک عەلی دەنێرم هەم باسێکی ژیانی خۆمم کرد لە زیندان بۆ خوێنەران و خۆشەویستانم.

لەگەڵ خۆشەویستیم،

شاهین ئاڵپای(دەستبەسەر).

زیندانی سلیڤری

بەشی نۆهەم، بلۆکی A4، ژوری یەکەم

2017/10/23

http://www.tr724.com/sahin-alpaydan-ikinci-silivri-mektubu/

 

 

 

 

 

 

 

177 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە