کورتەی هەواڵەکانهەواڵ

میت دانی بە هەڵەبوونی ‘بایلۆک’دا دەنێت

دەزگای هەواڵگری تورکیا(میت) لە نوسینێکی فەرمیدا دان بەوەدا دەنێت کە لە دیاریکردنی ناوی ئەو کەسانەی بەرنامەی ‘بایلۆک’ یان بەکارهێناوە هەڵەیان کردوە.

میت لە نوسراوێکی فەرمیدا کە لە بەرواری ٢٧.٥.٢٠١٧ بۆ وەزارەتی دادی تورکیایان ناردوە، کاربەدەستانی وەزارەتەکە ئاگادار دەکاتەوە لەوەی لە دیاریکردنی لیستی ناوی ئەو کەسانەی بەکارهێنەری بەرنامەکەن، هەڵەیان کردوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دەیان هەزار هاوڵاتی لە دوای بەرواری ١٥ ی تەموزی ساڵی ڕابردوەوە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ئەو بەرنامەیە نانبڕاو یاخود زیندانی کراون.

وەزارەتی دادی تورکیاش دوای مانگ و نیوێک لەو نوسینە فەرمیەی دەزگای هەواڵگری میت، بە نوسراوێکی فەرمی ١٣٩ دادگای سزاکانی تورکیا ئاگادار دەکاتەوە لەوەی لە لیستی ناوەکاندا هەڵە کراوە و زانیاریەکانی بەردەستیان زانیاری خامن و پیویست بە لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکات.

میت لە نوسراوەکەیدا ئاماژەی بە هەڵەی خۆیان دەکات لە دیاری کردنی ناوی هاوڵاتیان و دەڵێت” زۆر جار لە هێڵەکانی ‘ADSL’ دا بە هۆی بەکارهێنانی ‘وای فای’ پێدەچێت بەکارهینەری بەرنامەی بایلۆک و خاوەنی هێڵەکە هەمان کەس نەبن، لەم بابەتەدا زۆر هەڵە ئەنجامدراوە و  زانیاریەکانی بەردەستان هێشتا زانیاری خامن و پێویستە کاری زیاتری لەسەر بکریت.”

میت بەم شێوەیە بەرپرسیارێتی خۆی لە هەڵەکانی ڕابردوو هەڵدەگرێت و دوای ئەو بەروارە تەواوی بەرپرسیارێتی دەخاتە ملی وەزارەتی داد و دادگاکانی تورکیا.

خاڵێکی گرنگی تری ناو نوسراوەکەی میت ئەوەیە، بۆ جاری یەکەم دان بەوەدا دەنێت بەرنامی بایلۆک “ئەپلیکەیشنی ناو تەلەفۆنە زیرەکەکانە” و پێشتر لە نوسراوە فەرمیەکاندا بە “بەرنامەی شفرەداری هەواڵگەیاندن” ناوزەند کرابوو.

واتە میت دانی بەوەدا نا کە بایلۆکیش هەروەک ڤایبەر و وەتسئەپ دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی گووگڵ پلەی و ئەپستۆرەوە دابەزێنرێت.

چونکە لە مێدیاکانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکرا کە ئەو بەرنامەی تەنیا لە ڕێگەی دەستیەوە بە یەک دەدرێت و ناتوانیت لە ئینتەرنێتەوە دایبەزێنیت.

http://www.shaber3.com/mit-bylock-listelerinde-yanlislik-yaptigini-resmen-kabul-etti-haberi/1292217/

 

 

 

175 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە