کورتەی هەواڵەکانهەواڵ

“جگە لە وەستانی ئەقڵ هیچی تر نیە”

پرۆفیسۆر عیزەت  ئۆزگێنچ کە یەکێکە لە ئەدازیارانی داڕێژەری یاسی سزاکانی تورکیا، سەبارەت بە دەستگیرکردنی هاوڵاتیان لەسەر دانانی پارە لە بانکی ئاسیا و ناردنی منداڵان بۆ خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت وتی” کارێکی وەها جگە لە وەستانی ئەقڵ هیچی تر نیە”.

لە ماوەی ڕابردودا دەیان هەزار هاوڵاتی تورکیا، بە پاساوی ئەوەی لە بانکی ئاسیا حسابی بانکیان هەبووە، یاخود منداڵەکانیان لە خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت بووە زیندانی کراون.

ئۆزگێنچ کە بە ئەندازیاری داڕێژەری یاسای سزاکانیی تورکیا دادەنرێت، لە ڕونکردنەوەیەکیدا لە پەیجی تایبەتی خۆی سەبارەت بەم کارە نایاسایینەی حکومەتی تورکیا دوا و وتی:

لە ماوەی ڕابردودا شاهیدی ئەوە بووین  زۆرێک لە هاوڵاتیان بە هۆی دانانی پارە لە بانکێکی دیاریکراو، یاخود ناردنی منداڵەکانیان بۆ خوێندنگەیەکی نزیک لە گروپێکەوە، دادگایی دەکرێن و وەک ئەندامی گروپی تیرۆرستی لە قەڵەم دەدرێن.

لێرەدا لە ڕوی یاساییەوە ئەم بابەتە هەڵدەسەنگێنم و دەربڕینی ڕای خۆم بە ئەرکی سەر شانم دەزانم:

شتێکی شیاوە کەوا کەسێک ئەژمارێکی بانکی هەبووبێت لە بانکێک و بەو هۆیەوە و تاوانی ئەنجام دابێت.  لە حاڵەتێکی وەهادا دەبێت ئەو کەسە و لایەنی پەیوەندیداری بانکەکە دادگای بکرێن. بەڵام کاتێک بانکێک بە مۆڵەتی دەوڵەت کراوەتەوە و کاری کردوە، هەبوونی ئەژماری بانکی یاخود ئاڵوگۆڕکردنی پارە لەو بانکەدا شتێک نیە کە بتوانیت هاوڵاتیانی پێ تۆمەتبار بکەیت.هەروەها ناشکرێت ئەمە بکەیتە پاساوی ئەوەی تۆمەتێکی تری پێوە بنوسێنیت، هەر بانکێک لە ژێر مۆڵەتی دەوڵەتدا کاری کردبێت و هاوڵاتیان بە هەر جۆرێک چالاکیان لەو بانکەدا پشان دابێت، یاخود بە هەر مەبەستێک پارەیان لەو بانکە دانابێت، بە هیچ شیوەیەک ناکرێتە بنەمایەک بۆ تۆمەتبارکردنی ئەو هاوڵاتیە و لە ڕوی یاساییەوە کارێکی وەها نەنگیە.”

ئۆزگێنچ سەبارەت بە دەستگیرکردنی هاوڵاتیان لەسەر ناردنی منداڵەکانیان بۆ خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت وتی”  بە هەمان شێوە خوێندنگەگەلێکی زۆر لە کاتێکدا بە مۆڵەتی دەوڵەت کاریان کردوە، ناکرێت هاوڵاتیانی پێ تۆمەتبار بکەیت بەوەی منداڵەکانیان بۆ ئەو خوێندنگانە ناردوە. گونجاوە کەوا بەڕێوەبەری خوێندنگەیەک یاخود کۆمپانیای دامەزرێنەری ئەو خوێندنگەیە لەلایەن کەسانێکەوە کە تێوەگلاون لە کاری تیرۆرستی بەڕیوە ببرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت بەڵگەی بەرجەستە بخەیتە ڕوو. بەڵام تۆمەتبارکردنی تەواوی ئەو کەسانەی منداڵەکانیان ناردوە بۆ خوێندنگەیەک کە لە ژێر چاودێری دەوڵەت کار دەکات، جگە لە وەستانی ئەقڵ هیچی تر نیە.”

http://www.shaber3.com/prof-ozgenc-akil-tutulmasinin-eseri-haberi/1292137/

 

 

170 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە