هەواڵ

ئێرای ١٢ ساڵ دەچێتە ڕۆژەڤی تورکیاوە!

محمد ئێرای تەمەن ساڵ کە تەمەنی ١٢ ساڵە و گیرۆدەی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، دەچێتە ڕۆژەی پەرلەمانی تورکیاوە.

مەهمەت عەلی ئاسڵان پەڕلەمانتاری پارتی کۆماری گەل(جەهەپە)، سەبارەت بە دەستگیرکردنی باوکی محمد ئێرای لە دوای ١٥ ی تەموزی ساڵی ڕابردوەوە، پرسیارێکی ئاڕاستەی وەزیری دادی تورکیا کرد.

باوکی ئێرای یەکێکە لەو دەیان هەزار هاوڵاتیەی بە شێوەیەکی نایاسایی لە دوای هەوڵی کودەتای ١٥ ی تەموزەوە زیندانی کراوە.

مەهمەت عەلی ئاسلان لە پەیجی تایبەتی خۆی ئاماژەی بەم بابەتە کردوە و دەڵێت” محمد ئێرای تەمەنی ١٢ ساڵە، لەبەر ئەوەی باوکی بە دەستبەسەرکراوی دادگای دەکرێت ئەم منداڵە توشی شێرپەنجە بووە، پێشنیارێکمان داوە بە وەزیری دادی تورکیا کە باوکی ئەم منداڵە تا کۆتایی دادگاییەکەی ئازاد بکەن.”

ئێرای بە هۆی دووری لە باوکیەوە، نەخۆشی شێرپەنجەکەی پەرەی سەندوە و ناتوانێت بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی چارەسەر پزیشکیەکان بداتەوە.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلو سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی مەزلومدێر یەکەم کەس بوو کە ئەم بابەتەی هێنایە ڕۆژەڤی تورکیاوە و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە بە زووترین کات باوکی ئێرای ئازاد بکرێت.

گەرگەرلیئۆغلو سەبارەت بە بارودۆخی منداڵەکە دەڵێت” دوای ئەوەی باوکی ئێرای دەستبەسەر دەکرێت و دایکیشی لەلایەن خێزانەکەی خۆیەوە پەراویز دەخرێت، ئێرای ڕۆژ بە ڕۆژ باری تەندروستی تێک دەچێت و لە خواردن و خواردنەوە دوور دەکەوێتەوە، دواتر ڕۆژ بە ڕۆژ پلەی گەرمای لەشی بەرز دەبێتەوە و دوای پشکنینی پزیشکی دەردەکەوێت کە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی لێنفۆما بووە، دایکی منداڵەکە دەڵێت بە هۆی خەفەتی باوکیەوە توشی شێرپەنجە بووە. چونکە ئەم منداڵە زۆر هەستیارە و ناتوانێت لە دووری باوکی بژی.”

http://www.shaber3.com/babasi-tutuklu-12-yasindaki-hasta-erayin-durumu-meclis-gundeminde-haberi/1292152/

 

 

 

132 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە