بزاڤی خزمەتجیهانیهەواڵ

نێجیریا هەواڵی ڕادەستکردنەوەی هاوڵاتیانی بزاڤی خزمەتی ڕەتکردەوە

گیۆفری ئۆنیاما وەزیری دەرەوەی نیجیریا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ڕازیبونی نێجیریا دەکەن بەوەی هەزار هاوڵاتی تورکی وڵاتەکەی ڕادەستی تورکیا بکاتەوە.

ئۆنیاما لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دەیلیپۆستی نێجیری بە درێژی لەو بارەیەوە دوا.

ئۆنیاما لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە ڕونکردنەوەیەکیدا باسی دواین دیداری نێوان کاربەدەستانی هەردوو وڵات کرد و وتی ” تورکیا داوای ڕادەستکردنەوەی زیاتر لە هەزار کەسمان لێ دەکات کە وەک پەناهەندەی سیاسی بە مۆڵەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەم وڵاتە دەژین، هەروەها داوای داخستنی خوێندنگە و نەخۆشخانەکانمان لێ دەکات کە لەلایەن هاوڵاتیانی تورکیاوە بەڕێوە دەبرێت و بە گروپێکی تیرۆرستی لە قەڵەمیان دەدات. ئێمە بە کاربەدەستانی تورکیامان ڕاگەیاند کەوا پێویستە لە ڕێگەی دیالۆگەوە بگەینە ڕێکەوتن و شتێک نەکەین کەوا یاساکانی نیجیریا پێشێلبکرێت.”

ئەم قسانەی گیوفری لەلایەن هەندێک مێدیاوە وەها لێکدرایەوە کە نیجیریا ڕازی بووە بەوەی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە وڵاتەکەیان سنورداش بکەن یاخود ڕادەستی تورکیایان بکەنەوە.

ساراه ساندا ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی وەزیری دەرەوەی نێجیریاش لە ڕونکردنەوەیەکی نوێدا ئەوەی راگەیاند کە هیچ ڕێکەوتنێک لە نیوان تورکیا و نێجیریا نەکراوە سەبارەت بەوەی هەندێک هاوڵاتی وڵاتەکەیان ڕادەستی تورکیا بکەنەوە.

ئۆنیاماش لە نوێترین لێدوانیدا جارێکی تر قسەکانی ڕابردووی دووپات کردەوە و وتی ” تورکەکان و هەموو هاوڵاتیەکی بیانی کە لە نێجیریا ژیان بەسەر دەبەن بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەکان پاریزگاریان لێ دەکرێت.”

http://www.shaber3.com/flas-nijeryadan-ikinci-aciklama-haberi/1292090/

 

142 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە