هەواڵ

پاڵەوانە بێناوەکان

میدیاکانی سەر بە ئێردۆغان، چیدی وەک دۆخی کەش و هەوا هەواڵی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر بزاڤی خزمەت دەکەن. تەنانەت هەندێکیان گۆشەی تایبەتیان بۆ تەرخان کردووە. “ئۆپەراسیۆنێک کرایە سەر ئەندامانی فڵان ڕێکخراو، ئەوەندە کەس دەسبەسەر کران.” لە ڕابردوودا کێ لە کوێ قۆڵبەست بکرابایا دەیاننوسی و باسیان دەکرد. ئێستا تەنانەت ڕێگا نادەن ناوەکانیشیان بزانین. چیتر بەندکراوەکان مرۆنین، دایک، باوک و ڕۆڵە نین، تەنها لە ژمارە پێکهاتوون.

 

لە بری قوتابخانە شانازی بە دروسکردنی بەندینخانەوە دەکەن

بۆ هێنانە دی قسەی داواکارێکی گشتی کە وت بووی “پێویست بکات ٥٠٠ هەزار کەسیش دەستگیر دەکەین”، ڕۆژانە بە سەدان ناو بۆ لیستەکە زیاد دەکرێت، ژیانیان لێ تاڵ دەکرێت. بە چی بیانوویەک؟ قسەی کرد، نوسی، تویتی کرد، گوتاری ئاینی دا، چوو بۆ گوتاری ئاینی، ڕۆست بۆ قوتابخانەکانی جەماعەتی خزمەت، لە کۆمپانیاکانی جەماعەت کاری کردووە، بووە بە ئەندامی سەندیکا، بەرنامەی بایلۆکی بەکارهێناوە، پارەیان لە بانک ئاسیا خەواندووە، زەکاتی بەخشیوە، هاوکاری قوربانیان کردووە، لە گیرفانی خۆیەوە هاوکاری ماددی کردووە، ئابوونەی دیجیتورکی هەڵوەشاندۆتەوە، ئابوونەی کردووە لە ڕۆژنامە و گۆڤار هتد… ئەمانە گاڵتەنین، ئەمانە هەمووی ئەو تۆمەتانەن کە لە نێو کەیس و داواکاندا باسکراون و سزاکانی ئەم بەڵگەی “تاوانانە” لە ٥،٧ ساڵ سزاوە دەست پێدەکەن تا زیندانی هەتا هەتایی!

تەنانەت چارەسەرێکیان لە یاسای سزاکانی تورکیادا دۆزیوەتەوە بۆ ئازادکردنی کەسانی پیاوکوژ، و هەرکەسێک بەهۆی ئەنجامدانی ئەو کارانەی سەرەوە بەلای کەمەوە ١٥ مانگە دەستبەسەر کراون، لە ژێر شەرتی زۆر خراپدا لە زیندان بەند کراون. زۆرێک لەمانە بڕیارەکانی تۆمەتبارکردنیان هێشتا ئامادە نەکراوە، نە خۆیان، نە پارێزەرەکانیان نە ئەو دادوەرانەش کە فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرکردوون نازانن تا چەندێکی دی دەسبەسەر دەبن. هەموو شتەکان پەیوەستە بە ئارەزووی کۆشکەوە!

دەسەڵاتدارانی حکومەت مژدەی بنیادنانی بەندینخان نوێیەکان دەدەن کە شوێنی ٥٠ هەزار کەسی تیادا دەبێتەوە، وەک بڵێی کارێکی بلیمەتانە ئەنجام دەدەن. ئەندام پەڕلەمانی سەر بە دەستەڵات هەوڵدەدەن ئەم وەبەرهێنانە بکەوێتە بازنەی هەڵبژاردنی خۆیانەوە، بە شانازییەوە ئەمە بۆ دەنگدەرانیان باس دەکەن.

ئەم هەفتەیە، هەفتەی بەردەوامیدان بوو بە دادگایی کردنی ڕۆژنامەنووسان. زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسەکان بەهۆی دژایەتی کردنی تەواو بۆ دەستەڵات و چۆکدانەدان لە هەمبەر ڕژێمەکەی ئێردۆغاندا، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک لە ئارادا بە کودەتاچێتی تاوانبار دەکرێن، هەندێکیان بە سزای زیندانی هەمیشەیی دادگایی دەکرێن. لە دانیستنەکانی پێشووەوە دەزانین، گەر لە کەیسێکدا ٣٠ کەس دادگایی بکرێت، لەمانە بێجگە چەند دانەیەکیان دادگایی ئەوانی تر نەدەخرایە بەرنامەی کاری دادگاوە، بە جۆرێک مامەڵەیان دەکرا وەک بڵێی تاوانبارە و دەبێت زیندانی بکرێت.

 

هەموان خۆیان بە خاوەنی ستەملێکراوانی گەڕەکەکەی خۆیان دەزانن

دەبن بە پشت بۆ ئەو کەسانەی بە نزیک و کەسی خۆیانی دەزانن، کەسانی تریش وەک بڵێی خۆیان هۆکاری ئەوە بووبن کە بەسەریاندا هاتووە تەنانەت بە پێویستیشی نابینن کە ناوەکانیان وەبیربێتەوە. ڕۆژنامە نووس ئێمرە سۆنجان کە ١٥ مانگە لە زیندانی سیلیڤری دەستبەسەرە، لە کۆتا نامەیدا کە ناردویەتی نوسیویە کە مانی گرتووە بە هۆی ئەو جیاکارییەی لە نێوان ڕۆژنامەنووسە دەسبەسەرەکاندا دەکرێت، گووتوشیەتی “ئۆپۆزسیۆن بە بێجیاوازی سەرپەشتی و چاودێری ناکەن و ڕێکخراو و دەستەکان بە یەکسانی و بێجیاوازی ئەرکی هاوهەڵوێستی و خاوەندارێتی بەجێ ناگەیەنن. ئەمە دیموکراتییەکەتان بوو، ئەمە تێڕوانینی ئێوە بوو بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری؟ بە ناوی پیشەکەمەوە کە لەسەری بەندکراوم و بە ناوی ئەو دیموکراسییەی باجی دەدەم، هەست بە شەرمەزاری دەکەم لە هەمبەر ئەم جیاکارییە بنەڕەتییە!”.

زۆرێک لەو کەسانە بەبێ ئەوەی بزانن بە چ تاوانێک تۆمەتبارن ماوەی زیاد لە ساڵێکە دەسبەسەرن و توانایان پڕوکاوە. بۆ دەربازبوون لە دەست جەلادەکانی کۆشک هەموو جۆرە ڕێگایەک تاقی دەکاتەوە، بەناچاری هەوڵ دەدات بیسەلمێنێت کە سەر بە جەماعەت نییە. دیارە ئەو لێدوانی بەرگرییانەی میدیا لەم دانیشتنی دادگایەنەوە وەریگرتوون و بڵاویکردۆتەوە لەبنەڕەتدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆژنامەنووسەکانی سەر بە جەماعەت وازیان لە جەماعەت هێناوە.

با لە هەندێک نمونە بڕوانین:

بە پێی ئەحمەد هاکانی ڕۆژنامەی حوڕڕیەت تەنها سێ کەس بێتاوانن…ئەحمەد هاکان دەڵێت، “عەلی بوڵاچ، ئەحمەد ئاڵکان، شاهین ئاڵپای. هەرگیز بەهیچ شێوەیەک بڕواناکەم کە ئەم سێ نووسەرە توانیبێتیان بە دەست قەستی و ویستی خۆیان هاوکاری دامەزراوەیەکی کودەتاچی بن… و بەشێکبن لە هەرەمی ئەو دامەزراوەی فەتحوڵڵا گولەن دایمەزراندووە… یان پاڵپشتی هەوڵێکی وەک ئەوەی ١٥ تەمووز بکەن.”.

تەها ئاکیۆڵ چوارچێوەکەی فراوانتر کردووە دەڵێت: “دەزگاکانی چاپەمەنییانەی لە سەردەمی فەتحوڵڵا گولەندا ڕێپێدراوبوون و وتەبێژەکانی دەسەڵات بە شێوەیەکی بەرفراوان لێدوانیان بۆ دەدان، ئەو نوسەرانی لەم دەزگایانەدا کاری نوسینی پڕۆفێشناڵیان کردووە، ئەو هاوپیشانەمان کە بۆچوونی خۆیان ڕوون کردووەتەوە، وەک ئەحمەد و مێهمێت ئاڵتان، نازڵی ئڵیجاک، شاهین ئاڵپای، عەلی بوڵاچ و مومتەزەر تورکۆنە هێشتا دەستبەسەرن… داخۆ بڵێی ئەو نوسین و هەواڵانەیان کە بەدڵیان نییە کۆی بکەنەوە و نیازی ‘هاوکاری ڕێکخراوەکە و پشتگیری کودەتا’ تێدا بخوێننەوە و تاوانی زیندانی هەمیشەیی لێدروستبکەن؟..”

ئێتیەن مەهجوبیان کەراریش لە نوسینێکیدا دەپرسێت ئیحسان داغی چی کردبوو؟ هەروەها ئاماژە بەوە دەدات تاوانی مامۆستا ئیحسان تەنها ئەوە بووە کە لە زەماندا نوسینی بڵاوکردۆتەوە. باسی لەوەش کردووە کە نە هەژماری بانک ئاسیای هەبووە مۆبایلەکەشی بەرنامەی بایلۆکی تێدا نەبووە. مەهچوبیان پێی وایە جگە لە مامۆستا ئیحسان هیچ ڕۆژنامەنووسێکی تر کەڵکی نییە.

ئێرتۆغرۆڵ ئۆزکۆک لە بابەتێکیدا کە ١٩ی ئەیلوول نوسیویەتی، دەپرسێت عەلی بوڵاچ، شاهین ئاڵپای، مومتەزەر تورکۆنە، ئەحمەد توران ئاڵکان و نازڵی ئڵیجاک بۆچی تا ئێستا لە زیندانن. پاشان باس لەوە دەکات چۆن هەست بەشەرم دەکات بابەتەکە جێدێڵێت بۆ سێدات ئێرگینی هاوپێشەی.

سێدات ئێرگین دوو ڕۆژ دوای نوسینەکانی ١٥ی تەمووز ئەم بابەتەی نوسی. لە نوسینەکەیدا بە ناونیشانی شاهین ئاڵپای کودەتاچی لێ دەردەچێت، باس لە چاوپێکەوتنەکانی کۆکساڵ بایراکتار دەکات: “تەنانەت لە خراپترین بڕیارنامەکانی تۆمەتبارکردنیشدا تا ئێستا ساختەکاری و شتی هەڵبەستراوم لەم جۆرە نەبینیوە. بە ئاشکرا دەڵێت کە داواکار بەڵگەی تاوانبارکردنی نییە. لە یاسای سزاداندا شتێک کە تاوان نەبێت بە بەڵگە دانانرێت. زۆر ڕوونە یاساکە. ئەمە نیشانەی نەزانی حاکمە و تاوانبارکردنێکە تا بڵێیت تەماوی و شاراوەیە. کە باس لە خزمەت کردنی ئامانجێک دەکرێت، بێ ئەنجامدانی هیچ گۆڕانکاییەک لە چۆنیەتی خزمەتکردنی بەم ئامانجە ئەم ناڕونییە زۆرکات دێتە ئاستی نەبوونی بەڵگە. هەربۆیە نەبوونی بەڵگە دەریدەخات کە تاوانی دووهەمین جاری نییە.

بۆ نمونە لە هیچ کام لەم نوسینانەدا، ناوی موستەفا ئوناڵی تێدا نییە کە لە سەردەستەی ئەو ناوانەیە لە ئەنقەرەدا جێی ڕێزە و ماوەی ٢٦ ساڵە ڕۆژنامەنووسە. ئەو بەڵگانەش پێی تاوانبارکراون بریتین لە ٩ بابەت و ڕیپۆرتاجێک کە نوسیونی.

عەلی ئوناڵ، دەکرێ بڵێین یەکێکە لە بە نرخترین زاناکانی ئەم سەردەمە، لە ڕۆژی ١١ی ئابی ٢٠١٦دا دەسگیرکرا، لەگەڵ برا کە ٥ ساڵ لە خۆی بچوکترە ماوەی ٤٤٠ ڕۆژە لە بەند کراون. لەو بەیاننامەی تۆمەتبارکردنەدا کە ڕێک دوای ١٤ مانگ لەدژی دەرکرا، جگە لە نوسینەکانی و لێدوانەکانی هیچ شتێکی دی تێدا نییە کەبەڵگەی تاوانبێت. کەچی نەمانبینی تەنها بۆ یەکجاریش بێت ئەو ڕۆشنبیرە دیموکرات خوازە ساختانەی زەویان هێنابوویە لەرزە لەبەر ڕۆژنامەنووسە بەندکراوەکان ناوی عەلی ئوناڵ بێنن.

هەروەها ئەو بابەتانە هیچیان باسی ئیبراهیم کەرەیێن ناکەن کە لە ڕۆژی ١٨ی تەمووزەوە دەستبەسەر کراوە و ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی قورس و سەخت بووەتەوە، ٨ مانگ بە تەنها لە ژوورێکدا بەندکراوە و لە دەقی بەیاننامەی تۆمەتبار کردنەکەیدا تاکە ڕستەیەکیشی تیادا نییە باس لەو تاوانانە بکات کە ئەنجامی داوە. مێهمێت ئۆزدەمیر، هیچ تاوانێکی تری نییە (!) جگە لە ئەرکی بەڕێوەبەری کارەکانی نوسین لە ڕۆژنامەی زەمان، ١٤مانگ دەسبەسەر دەکرێت دەبێ چی تری ئەنجام دابێت؟ یان بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی جیهان هەبەر فاروق ئاککان، تازە ٣ مانگ بوو لە مۆسکۆ گەڕابوویەوە، هێشتا شوێنەکەی گەرم نەبوو بوو بە زۆری دادگا کارەکەی لە دەستدا، دەبێ کەسێکی وەک فاروق ئاککان بە بڵاوکردنەوەی کام هەواڵانە زەمینە سازی بۆ کودەتا ئەنجام دابێت؟ فەوزی یازجی کە دەتوانین بڵێن یەکێکە لە باشترین دیزاینەرەکانی ڕۆژنامە لە تورکیادا، بۆچی ١٤ مانگە دەسگیر کراوە؟

عەبدوڵڵا کڵچ، بەیرام کایا، جەمال کاڵیۆنجو، حەبیب گولەر، ئیبراهیم باڵتا، بوشرا ئێرداڵ، ئێرکان ئاجار، یەعقوب چەتین، عەزیز ئیستەگوین، نوروڵڵا کایا، شیرین کاباکچی و واحید یازگان دەبێ چیان کردبێت؟ لە بەیاننامەکانی تۆمەتبارکردندا جگە لە نامەکانی تویتەر و نوسینەکانیان کام بەڵگانە هەن پەیوەندیان بەم هاوڕێیانەوە هەبێت؟

ئەوانەی دنیایان هێنایە لەرزە لەسەر دەسبەسەر کردنی کارمەندانی ڕۆژنامەکانی جمهورییەت و سۆزجو، ئەوانیش بەهەمان شێوە دەسبەسەر کردنی کارمەندانی ڕۆژنامەی زەمانیان بە شتێکی ئااسایی بینی. تەنانەت نەبی ئاڤجیی وەزیری خانەنشین کە خۆی لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی زەمانە داوای دادگایی بێ دەسبەسەرکردنی بۆ کارمەندانی جمهورییەت کردبوو، بەڵام بۆ کارمەندانی زەمان گەشتبووە ئەو ئاستەی دەیوت دۆخی ئەوان جیاوازە.

ئەو ڕۆژنامەنوسانەی پارێزەریان دەستناکەوێت

لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا بوو بە هەواڵ. بۆ کەیسی دادگایی کردنی کارمەندانی  ڕۆژنامەی جمهورییەت دیسانەوە بۆ هەمان قسەی بەتاڵ ١١٠٠ پارێزەر نوێنەرایەتیان دەکەن. تەنها توانرا ١٣٠ پارێزەر بکرێنە ژوورەوە بۆ هۆڵی شەڕ و دەنگە دەنگکە. ڕاستییەکەی من حەسوودیم بەم دۆخە دەبرد. ناکرێ بوترێ ئەم پارێزەرانە بە نییەتی پارە پەیدا کردن ئەم هۆڵەیان تەنییوە.

هەندێک لەو ڕۆژنامەنوسە دەسبەسەرانەی لە سەرەوە ناوم هێنان نەیانتوانیوە پارێزەر پەیدابکەن بۆ ئەوەی بەرگرییان لێبکات. هەندێکیان پارێزەرەکانیان دەستگیر کراون. پارێزەری نوێیان گرتبوو ئەوانیس دەسگیر کراون. هەندێک لەو پارێزەرانەی بە پارەی خەیاڵی نوێنەرایەتی ڕۆژنامەنوسەکان دەکەن، تەنانەت تانەش لە بڕیارەکانی دەسبەسەر کردنی ڕۆژنامەنوسەکان نادەن. پێدەچێت ترسی ئەوەیان هەبێت خۆشیان دەستگیر بکرێن. ناتوانم بڵێم ناهەقیان ییە. دەستبەسەر کردنی زیاد لە ٦٠٠ پارێزەر بە هۆی داکۆکی کردن لە کەسانی زۆر نزیک لە جەماعەتەوە، ناچارکردنی دوو هێندی ئەو ژمارەیەش بۆ چونە دەرەوەی وڵات لە خۆیدا بەسە بۆ درککردن بە دژواری و نالەباری هەلومەرجەکان.

http://www.tr724.com/isimsiz-kahramanlar/

137 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە