هەواڵ

“هیچ بەڵگەیەکمان لەسەر تێوەگلانی گولەن لە کودەتاکە لانیە”

ئیتان نائێه باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەنقەرە، لە لیدوانێکیدا ئاماژەی بەوەدا وەک دەوڵەتی ئیسرائیل هیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەستدا نیە کەوا بیسەلمێنێت جەماعەتی گولەن لە پشتی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ ی تەموزی ساڵی ڕابردوەوەیە.

نائێه دوای ٦ ساڵ بارگرژی  نێوان پەیوەندیەکانی تورکیا و ئیسرائیل کە تەواوی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانیان هەلپەساردبوو، ساڵی پار وەک باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەنقەرە دەست بەکاربوو.

ناوبراو سەبارەت بە قسەکانی ڕیچار موور باڵیۆزی ئینگلتەرا لە ئەنقەرە کە بزاڤی خزمەتی بە هەوڵی کودەتای ١٥ ی تەموز تۆمەتبار کردبوو وتی” ئێمە وەک دەوڵەتی ئیسرائیل ناتوانین ئەو قسەیە پشتڕاست بکەینەوە.”

باڵیۆزی ئیسرائیل لە درێژەی قسەکانیدا وتی” پێش هەموو شتێک دەبێت بڵێم ١٥ ی تەموز هەوڵێکی خائینانە بوو، لەبەر ئەوەی ئێمە لەو کاتەدا باڵیۆزمان نەبوو لێرە، هەر بۆیە نەمانتوانی بە وردی چاودێری ڕوداوەکان بکەین. لەبەر ئەوەی کەناڵەکانی زانیاریمان لەو کاتەدا داخرابوو، هەر بۆیە ناتوانم شتێک لە بارەی بکەری کودەتاکەوە بە ئێوە بڵێم. ئێمەش وەک هەموو کەس لە مێدیاکانەوە چاودێری ڕوداوەکان دەکەین. دەبێت چاوەڕێی بڕیاری دادگا بکەین بۆ ئەوەی بزانین بکەری کودەتاکە کێیە.”

نائێه سەبارەت بە پشتگیری ئیسرائیل بۆ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان وتی” ئێمە تەنیا پشتگیریمان لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد کردوە، ئەو قسانە هەڵەن کەوا دەڵێن ئیسرائیل بە تەمایە ئیسرائیلی دووهەم دروست بکات. ئێمە ئامانجێکی وەهامان نیە، تەنیا ئامانجمان ئەوەیە خۆشگوزەرانی ڕوو لە ناوچەکە بکات، گەر وڵاتانی چواردەوریشمان هەمان ئامانجیان هەبوایە ئەوا کێشە دروست نەدەبوو، کێشەکە لەوەدایە کۆمەڵێک مرۆڤی دڵخۆش فەرمانڕەوایی مرۆڤە دڵناخۆشەکان دەکەن.”

http://www.tr724.com/15-temmuzun-arkasinda-gulen-cemaatinin-olduguna-dair-elimizde-bir-kanit-yok/

 

128 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە