کورتەی هەواڵەکانهەواڵ

هەرکەس نازناوی ‘تاکمالی’ هەبووبێ، لە کارەکەی دەریان کرد

دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا دەستی گرت بەسەر یەکێک لە کارگە گەورەکانی تورکیا بە ناوی ئوگور، دەستەی بەڕێوەبەری سەر بە حکومەتی تورکیا تەواوی کارمەندی کارگەکەیان لە کارەکەیان دوور خستەوە کە نازناوی ‘تاکمالی’ یان هەیە.

کارگەی ئوگور یەکێکە لە کارگە گەورەکانی تورکیا و دروستکەری ئامێری ساردکەرەوەن.

دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا بڕیاری ئەوەیدا دەستبگرێت بەسەر ٤٨ کۆمپانیای سەر بە کارگەی ئوگوردا، دەستەیەکی بەڕێوەبەرایەتی ٦ کەسی وەک ‘قەیوم’ لەسەر کارگەکە دانرا.

یەکەم کاری دەستەی قەیوم ئەوە بوو هەرکەسێک نازناوی ‘تاکمالی’ هەبوو  لە کارەکەیان دوورخستەوە بە پاساوی ئەوەی هەمان نازناوی دامەزرێنەری کارگەکەیان هەیە.

کارگەکە لە ساڵی ١٩٥٤ لەلایەن سێ براوە بە ناوەکانی عەلی و ئوناڵ و مەهمەت دروستکراوە کە نازناوی ‘تاکمالی’یان هەیە.

هەرچەندە کارمەندە دەرکراوەکان هیچ پەیوەندیەکان بەو سێ برایەوە نیە کە کۆمپانیاکەیان لە ساڵی ١٩٥٤ دامەزراندوە، بەڵام دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بە شێوەیەکی نایاسایی نابڕاویان کردن.

دوای هەوڵی کودەتا دروستکراوەکەی ١٥ ی تەموزی ساڵی ڕابردوو دەیان هەزار هاوڵاتی تورکیا بە شێوەیەکی نایاسایی لە کارەکانیان دوور خراوەتەوە و شوێنەکانیان بە کەسانێکی سەر بە دەسەڵات پڕکراوەتەوە.

http://www.shaber3.com/ugura-atanan-kayyim-takmakli-soyadini-tasiyan-herkesi-isten-cikardi-haberi/1292044/

 

 

 

161 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە