ڕاپۆرتهەواڵ

ڕاپۆرتی PPJ باس لە ئەشکەنجەی زیندانیەکانی تورکیا دەکات

ڕێکخراوی پلاتفۆرمی ئاشتی و دادپەروەری ناسراو بە PPJ  نێودەوڵەتی، لە نێوترین ڕاپۆرتیدا باسی لە ئەشکەنجەدانی زیندانیەکانی تورکیای کرد.

ڕێکخراوەکە ڕاپۆرتێکی لە ژێر ناوی ” زیندانەکانی ساڵی ٢٠١٧” بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوە کردوە کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەسوکاری ١٩٧ زیندانی و ٦٦ پارێزەر ئەنجام داوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کەوا زیندانیەکانی تورکیا لە ژێر ئەشکەنجە و دەستدرێژی و هەڕەشە و مامەڵەی خراپدان و کاربەدەستانی تورکیاش ڕێگە بە چاودێرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان نادەن لە نزیکەوە چاویان بە زیندانیەکان بکەوێت.

هەروەها ئاماژەیان بەوە کردوە کە زیندانیەکان لە مافەسەرەتایەکانی وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەر، نامە ناردن و نامە وەرگرتن، تەلەفۆن کردن، چالاکی کۆمەڵایەتی و وەرزشی و کەلتوری بێ بەشکراون.

جگە لەمانە باس لەوەش کراوە کە کەسوکاری زیندانیەکان لە کاتی سەردانی زیندانەکاندا چەندین جار دووچاری پێشێلکاری و مامەڵەی خراپبونەوەتەوە و هەندێکیشیان لە کاتی سەردانی زیندانیەکاندا دەستگیر کراون.

http://aktifhaber.com/iskence/ppjden-turkiyedeki-cezaevleri-raporu-h106158.html

127 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە