هەواڵ

دایکێکی بەندکراو لەگەڵ کۆرپەکەیدا باسی زیندان دەکات

“چایەک ڕژابوو بەسەر کۆرپەکەمدا، پاسەوانەکانی زیندان بە داواکارییان گشتییان دەوت ئەو ئێوارەیە ناتوانن پشوو بدەن. تەماشای کۆرپەکەمم کرد کە بە ئازارەوە دەگریا و ئەوکات تێگەیشتم کە کەوتوومەتە کوێوە…”

ئۆزنور چاکار یەکێکە لەو دایکانەی لە ناو گرتووخانەی ئێرەغلی لە شاری کۆنیا لەگەڵ منداڵە ٩ مانگییەکەیدا بەند کراوە. لە ماوەی ئەو ٩ مانگەدا هاوشێوەی هەزاران دایکی دیکە چەندین ساتی وەک کابووسی بەسەردا هاتووە. ئاژانسی بۆڵد میدیا هەموو ئەو شتانەی بەسەر ئۆزنور چاکاردا هاتبوو لە چوارچێوەی دۆکیۆمێنتارییەکەدا ئامادە کردووە.

 

 

لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٧ دا، ئێوارەیەک دوای سەرژمێری ئێواران چایەک بەسەر کۆرپە ٧ مانگییەکەی ئۆزنور چاکاردا ڕژا و بە مەبەستی ئەوەی بە پەلە منداڵەکە بگەیەندرێتە نەخۆشخانە لە دەرگای قاوشەکەیاندا و بانگی پاسەوانەکانیان دەکرد. بە هۆی ئەوەی شەو بوو پێیان وتن کە پزیشکی نێو زیندانی لێ نییە. کارمەندەکانی نێو گرتووخانەکە وتیان ناتوانن داواکاری گشتی ئاگادار بکەنەوە و لەبەر ئەوە ناتوان منداڵەکە ببەن بۆ نەخۆشخانە. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوە بوو کە “ئەگەر داواکاری گشتی ئاگادار بکەینەوە لێمان تووڕە دەبێت، لەبەر ئەوە خۆتان شتێ بکەن”. ئۆزنور چاکار کاتێک باسی ئەو ساتانە دەکات دەڵێت “لەو کاتەدا هەستم بەوە کرد کە کەوتوومەتە چ جۆرە شوێنێکەوە”.

 

51 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە