هەواڵ

چیرۆکێکی پێک شادبوونەوە لە دوای ٣ ساڵ ژیانی غوربەت


بە هۆی ئەو سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزیەوە کە لەلایەن ئاکەپەوە بەرامبەر هاوسۆزانی خزمەت ئەنجام دەدرێت، هەزاران خێزانی هاوسۆزی خزمەت پارچە پارچە بوون.
ساتی بە یەک شاد بوونەوەی ئوسامە بوڵوت و هاوسەر و منداڵەکانی لە دوای ٣ ساڵ ژیانی جودایی ، هەمووانی خستە گریان.

“ئوسامە کوڕەکەی لەسەر بێشکە جێدەهێڵێت”
ئوسامە بولوت یەکێکە لەو دەیان هەزار هاوڵاتیەی لە سەرەتاکانی دەستپێکردنی سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی بەرامبەر هاوسۆزانی خزمەت، بە ناچاری تورکیا بەجێهێشتووە.
بوڵوت شەوێکیان دایک و باوکی لە خەو هەڵدەستێنێت و ماڵئاواییان لێدەکات.
لەو کاتەشدا منداڵێکی تەمەن ٦٩ ڕۆژی لە بێشکەدایە و دوو منداڵەکەی تریشی بە فرمێسکی چاوەکانیانەوە بەجێدەهێڵێت. ئوسامە ئێستاش کاتێک باسی ٣ ساڵ ژیانی دوور لە خێزانەکەی دەکات، ناتوانێت بەر بە فرمێسکی چاوەکانی بگرێت،

“خزمەکانم تەلەفۆنەکەی منیان بلۆک کردبوو”
خەدیجە بوڵوتی هاوسەری ئوسامەش، کە بە تاقی تەنیا ئاگای لە منداڵەکانی دەبێت، باس لەوە دەکات کە لە تورکیا ناچار بە مەرگی کۆمەڵایەتی کراون.
خەدیجە دەڵێت” هاوڕێکانم پەیوەندیان لەگەڵ ئێمەدا پچڕاند، هەموویان تەلەفۆنەکەی منیان بلۆک کردبوو”، پاشان لە دوو وشەدا پێناسەی حاڵی خۆیان دەکات و دەڵێت” بە تاقی تەنیا ماینەوە”.

“چەند ساتێکی ناخهەژێن لە فڕۆکەخانە”
خانەوادەی بوڵوت لە دوای ٣ ساڵ ژیانی غوربەت و جودایی، ساتی بە یەک گەشتنەوەیان هەموو لایەکی خستە گریان. خانەوادەکە کاتێک لە فڕۆکەخانە بە یەک گەشتنەوە، ماوەیەکی دوور و درێژ بە گریانەوە باوەشیان بە یەکدا کرد.

ئوسامە لە دوای ٣ ساڵ بۆ یەکەم جار ئەو کوڕەی لە ئامێز گرت کە لە تەمەنی ٦٩ ڕۆژیدا بەجێی هێشت و باس لەوە دەکات کە هەتا ماوەیەکی دوور و درێژ کوڕەکەی لێی نزیک نەبۆتەوە.
ئێستا خانەوادەی بوڵوت نزای ئەوە دەکەن کە هەموو خانەوادە لە یەک دابڕاوەکانی تورکیا، بو زووترین کات بە یەک شاد ببنەوە.

40 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە