هەواڵ

“وەڵامی بنکەی پۆلیس سەبارەت بە ڕفێندراوەکان دەری دەخات کە دەوڵەت چۆن خراوەتە ژێر پێوە”

 

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر پارتی هەدەپە و ئەندامی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا، ئاشكرای کرد کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە وەڵامێکی ئابڕووبەرانەی ئەو پرسیارانەی داوەتەوە کە پێشتر سەبارەت بە بێسەروشوێن بوونی یاسین ئوگان و ئۆزگور کایا ئاراستەی کردبوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە لە وەڵامی پرسیارێکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بەوەی ئوگان و کایا لە کوێن، ڕایگەیاند: “هیچ سکاڵایەکی ونبوون یاخود ڕووداوی ڕفاندنی لەو شێوەیە لە لای ئێمە تۆمار نەکراوە”. گەرگەرلیئۆغڵو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هاوسەرەکانی یاسین ئوگان و ئۆزگور کایا لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا سەردانی تەواوی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانیان کردووە، و ڕایگەیاند “ئەم وەڵامەی بنکەی پۆلیس وەڵامێکی زۆر مەترسیدارە کە دەری دەخات لە تورکیادا دەوڵەت چۆن خراوەتە ژێر پێوە.”

گەرگەرلیئۆغڵو لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر باسی لەو بابەتە کرد و وتی: “لیژنەی مافەکانی مرۆڤ بەدواداچوونی کردووە. ئەوانیش پێیان وتوون کە ‘ هیچ سکاڵایەکی ونبوون یاخود ڕووداوی ڕفاندنی لەو شێوەیە لە لای ئێمە تۆمار نەکراوە’. ئەم وەڵامەی بنکەی پۆلیس وەڵامێکی زۆر مەترسیدارە کە دەری دەخات لە تورکیادا دەوڵەت چۆن خراوەتە ژێر پێوە. هاوسەرەکانی یاسین ئوگان و ئۆزگور کایا لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا سەردانی تەواوی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانیان کردووە. ئەم وەڵامە شۆکێکی زۆر گەورەیە بۆ ئەو دوو هاوسەرەی سەردانی دەیان دامودەزگای پەیوەندیداریان کردووە و هەموو ڕۆژێک لە ڕاڕەوەکانی دادگاکان و وەزارەتەکاندا دەسوڕێنەوە.”

 

https://www.tr724.com/emniyetin-ugan-ve-kaya-cevabi-devletin-nasil-ayaklar-altinda-oldugunu-gosteriyor/

30 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە