هەواڵ

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نامەیەکی بەپەلە ئاراستەی وەزیری دادی تورکیا دەکات

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نامەیەکی ئاراستەی عەبدلحەمید گول وەزیری دادی تورکیا کرد و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە گۆکهان تورکمەن و موستەفا یڵماز لە مانگی شوباتەوە تا ئێستا بێسەروشوێنن و هیچ هەواڵێک لە بارەیانەوە نازاندرێت، و لە نامەکەدا دەڵێت: “پێویستە دەستبەجێ بەرپرسانی حکومەتی دەست بە لێکۆڵینەوە بکەن بۆ ئەوەی بزانرێت موستەفا یڵماز و گۆکهان تورکمەن لە کوێن و لەو بارەیەوە هەواڵ بە خانەوادەی ئەو دوو کەسە بدرێت”.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پەیامێکی ‘بە پەلە’ ی ئاراستەی وەزیری دادی تورکیا کرد و داوای لێکرد دەستبەجێ دەست بە هەوڵەکانیان بکەن بۆ دۆزینەوەی موستەفا یڵماز و گۆکهان تورکمەن کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە لایەن کۆمەلێک چەکداری نەناسراوە ڕفێندران و تا ئێستاش هیچ هەواڵێک لە بارەیانەوە نازاندرێت. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نامەکەیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە گومانییان هەیە لەوەی ئاخۆ ئەو دوو کەسە ڕفێندراون یاخود بە زۆر ونکراون، و لە نامەکەدا دەڵێت: “بەرپرسانی تورکیا تا ئێستا نکۆڵی لەوە دەکەن کە ئەو دوو کەسە بە شێوەیەکی فەرمی دەستگیر کرابێتن و لە بنکەکان پۆلیس دەستبەسەر بن. لە بەرواری ٢٩ی تەموزدا، چوار کەسی دیکە کە هەر لە مانگی شوباتدا هاوشێوەی گۆکهان تورکمەن و موستەفا یڵماز ڕفێندرابوون لە بنکەی پۆلیسی ئەنقەرە دۆزرانەوە و ئەوکات بە شێوەیەکی فەرمی ڕێکاری دەستگیرکردنیان دەستیپێکرد. پێویستە دەستبەجێ بەرپرسانی حکومەتی دەست بە لێکۆڵینەوە بکەن بۆ ئەوەی بزانرێت موستەفا یڵماز و گۆکهان تورکمەن لە کوێن و لەو بارەیەوە هەواڵ بە خانەوادەی ئەو دوو کەسە بدرێت.”

 

http://m2.shaber3.com/uluslararasi-af-orgutunden-acil-eylem-cagrisi-haberi-1330125.html

 

 

15 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە