هەواڵ

عەلی سیپاهی لە هەواڵی BBC دا: نەگەڕاندنەوەی بۆ تورکیا چ کاردانەوەیەکی دروست کرد؟

 

هەوڵەکانی ئاکەپە بۆ دەستگیرکردنی نایاسایی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پەرەدەسێنێت و بەڵام لەسەر ئاستی دادگا سەربەخۆ نێودەوڵەتییەکان پاشەکشە دەکات. دادگای باڵای بەڕازیل، داواکاری تورکیای بۆ گەڕاندنەوەی عەلی سیپاهی بە کۆی دەنگ ڕەتکردەوە. یەکێک لە هۆکارەکانی دادگاکە ئەوەیە. “سیپاهی لە تورکیا دادگاییەکی دادپەروەروانە ناکرێت و گەرەنتی ئەوەمان نییە”. بەشی تورکی ئاژانسی BBC بەریتانی لە نزیکەوە بە دواداچوون بۆ ئەو کەیسە دەکات و بڕیارەکە و پێشهاتەکانی کرد بە هەواڵ.

هەواڵەکەی BBC بەم شێوەیە بەردەوامە:

تورکیا داوای گەڕاندنەوەی سیپاهی دەکرد بە بیانووی ئەندام بوون لە بزوتنەوەی فەتحوڵڵا گولەندا.

پارێزەرەکەی سیپاهی کە هاوڵاتی بەڕازیل و تورکیایە رایگەیاند کە وەکیلەکەی بەهۆی ئەوەی پارەی لە بانکی ئاسیادا داناوە تاوانبار کراوە.

سیپاهی ٣١ ساڵ کە خاوەن ڕێستۆرانتە و ١٢ ساڵە لە بەڕازیل دەژی، ئەمساڵ لە پاش ئەوەی بۆ ماوەیەکی کەم دەستبەسەرکرا، چووە بەردەم دادگای باڵای فیدڕاڵی بەڕازیل و تا کاتی دادگاییەکەشی ئازاد کرا.

تا ئێستا حکومەتی تورکیا و بەڕازیل لە بارەی بڕیارەکەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.

لویزا فرانکۆی پەیامنێری BBC لە بەڕازیل دەنگدانەوەی ئەم کەیسەی لەناو وڵاتەکەدا باسکرد.

 

https://www.bbc.com/turkce/haberler-turkiye-49299760?ocid=socialflow_twitter

 

https://www.tr724.com/bbc-haber-yapti-brezilya-ali-sipahiyi-turkiyeye-iade-etmedi-karar-ulkede-nasil-yankilandi/

 

33 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە