هەواڵ

ئەو ژنەی کۆرپەکەی ناو سکی لەدەستدا دووبارە گەڕێندرایەوە بۆ زیندان

ئەو بێویژدانییەی ناچێتە مێشکەوە

 

هانیفە چیفتچی مانگی ڕابردوو سەرەڕای ئەوەی دووگیان بوو، دەستگیر کرا و ڕەوانەی گرتووخانە کرا. لەو کاتەی لە زینداندا بوو لە بەرواری ٣١ی تەموز بارودۆخی تەندرووستی زۆر خراپ بوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە. سەرەڕای ئەوەی خاتوو هانیفە کۆرپەکەی ناو سکی لەدەستدا بەڵام هەر هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٤ بۆ ٥ ی ئێوارە گەڕێندرایەوە بۆ گرتووخانەی عوسمانییە.

ساڵح چیفتچی هاوسەری هانیفە چیفتچی ناڕەزایی لە دژی ئەو کارە دەربڕی و وتی: “ئەو بێویژدانییە هێندە گەورەیە کە مێشکمان وەری ناگرێت”.

ساڵح چیفتچی کە باوکی سێ منداڵە، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی دەربارەی ئەو ڕووداوە تراژیدیانە بڵاوکردەوە کە بەسەر هاوسەرەکەی و کۆرپەی چوارەمیاندا هاتووە. پەیامەکەی ساڵح چیفتچی بەم شێوەیەیە:

“هانیفە چیفتچی هاوسەرم لە بەرواری ٢٧ ی حوزەیران لە کاتێکدا دووگیان بوو بە کۆرپەیەکی ٧ هەفتەیی، دەستگیر کرا و ڕەوانەی گرتووخانە کرا. سەرەڕای ئەوەی مەترسی لەدەستدانی کۆرپەکەمان و ڕوودانی خوێنبەربوون لە ئارادا هەبوو، و هەم هاوسەرەکەم و هەم پارێزەرەکەمان چەند جارێک ئەوەی بە دەستەی دادوەری و داواکاری گشتی ڕاگەیاند بەڵام لە کۆتاییدا هاوسەرەکەم ڕەوانەی گرتووخانە کرا. هەموو تانە و ناڕەزاییەکانی ئێمە لە بڕیاری دەستگیرکردنی هاوسەرەکەم ڕەت کرایەوە.

پارێزەرەکەمان لە بەرواری ١٠ ی تەموزی ٢٠١٩ لە کاتی هەڵسەنگاندن بۆ دۆسییەی هاوسەرەکەم بە تەواوی بارودۆخی تەندرووستی هاوسەرەکەمی بۆ دادوەر و داواکاری گشتی خستەڕوو، و باسی لە ئەگەری لەدەستدانی کۆرپەکەمان کرد، بەڵام هەمووی ڕەت کرایەوە.

ڕۆژی ٢٩ تەموز کاتێک چووم بۆ سەردانی هاوسەرەکەم بۆم دەرکەوت کە بارودۆخی تەندرووستی زۆر تێکچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. دواتر بۆم دەرکەوت کە کۆرپە ١٢ مانگییەکەمان لە ناو سکی دایکیدا دڵی ڕاوەستا و بەو هۆیەوە ناچار کورتاژی بۆ کراوە.

دوای ئەوەی کورتاژ بۆ هاوسەرەکەم کرا بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تەندرووستی و ئەگەری چوونە ناوەوەی میکرۆب داوای ئازادکردنی هاوسەرەکەممان کرد، بەڵام جارێکی تر دادگا سەرجەم داواکارییەکانمانی ڕەت کردەوە. دایکێک کە کۆرپەکەی لەدەستداوە تا ئێستا لە زینداندایە. ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەم دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕێوە دەچێت. ژنێک کە کۆرپەکەی لە زینداندا لەدەستداوە لە بەرواری ٣١ی تەموزی ٢٠١٩ کاتژمێر ٤ بۆ ٥ ی ئێوارە گەڕێندرایەوە بۆ ئەو گرتووخانەیەی کە تێیدا دەمایەوە. ئەو بێویژدانییە هێندە گەورەیە کە مێشکمان وەری ناگرێت.”

 

 

https://www.tr724.com/akil-almaz-vicdansizlik-karnindaki-bebegini-kaybeden-hanife-ciftciyi-tekrar-cezaevine-goturduler/

51 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە