بیروڕاهەواڵ

ڕۆژنامەنووسی دیاری زیندانیکراو مومتەزەر تورکئۆنە بە هۆی گیرانی دوو دەماری دڵیەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە

مومتەزەر تورکئۆنە یەکێک لە ڕۆژنامە دیارەکانی تورکیا، کە لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموز زیندانی کراوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە هۆی گیرانی دوو دەماری دڵیەوە دەبرێتە نەخۆشخانە.

کاربەدەستانی زیندان هەواڵی گواستنەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە، بە کەسوکارەکەی ڕانەگەیەنن و، دوای ئەوەی ناوبراو لە کاتی دیاریکراوی مۆڵەتی پەیوەندی تەلەفۆنی ئامادە نابێت، خێزانەکەی هەست بەوە دەکەن کە شتێکی نائاسایی ڕوویداوە.
سیلا تورکئۆنە کچی ڕۆژنامەنوسەکە، لەگەڵ پارێزەرەکەیان دەچنە زیندان و ئەوەیان بۆ دەردەکەوێت کە ناوبراو لە نەخۆشخانەیە.
سیلا تورکئۆنە باس لەوە دەکات کە باوکی لە بەرواری ٢٥ ی تەموز، بە هۆی گیرانی دوو دەماری دڵیەوە براوە بۆ نەخۆشخانە و، دوای ئەوەی دوو ستەنتیان بۆ دەمارە گیراوەکانی داناوە، دیسان گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندان.
سیلا لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت” باوکم بە هۆی گیرانی دەمارەکانی دڵیەوە بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕێت و، ئێمەش بە هەمان شێوە. یەکێک لە دەمارەکانی بە ڕێژەی ٪٨٠ گیراوە و دەمارەکەی تریشی بە تەواوی گیراوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو ستەنتیان بۆ دەمارەکانی داناوە و پێیان ڕاگەیاندووە کە پێویستە نەشتەرگەری دڵ ئەنجام بدات. بەڵام بە هۆی باری نالەباری زیندانەوە بۆ نەشتەرگەریەکی لەو شێوەیە، پێشنیاری پزیشکەکانی ڕەت کردۆتەوە”.

39 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە