بیروڕاگۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن چەند پشکنینێکی پزیشکی ئەنجامدا


مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن کە لە ویلایەتی پەنسیلڤانیای وڵاتی ئەمەریکا ژیان بەسەر دەبات، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی نەخۆشخانەی کرد و چەند پشکنینێکی ڕۆتینی پزیشکی ئەنجامدا.
لە کاتی هاتنە دەرەوەی مامۆستا لە نەخۆشخانە، هەندێک لە خۆشەویستانی چەند وێنەیەکی مامۆستایان گرت.

ماڵپەڕی Herkulnağme لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە تەندروستی مامۆستا دەڵێت:
” مامۆستا م.فەتحوڵڵای بەڕێز، ئەمڕۆ لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا سەردانی نەخۆشخانەی کرد. پاش ئەوەی چەند پشکنینێکی ئەنجامدا و چارەسەری پزیشکی وەرگرت، بۆ شوێنی مانەوەی خۆی گەڕایەوە. سوپاس بۆ خودا تەندروستی مامۆستا زۆر باشە و لەسەر پڕۆگرامە ڕۆتینەکانی خۆی، هەروەک جاران بەردەوامە”.

106 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە