بیروڕاهەواڵ

خەدیجە شاهناز ئازاد کرا!

 

خەدیجە شاهناز یەکێک لەو خانمانە زوڵملێکراوانەی لە کاتی دووگیانیدا خرایە زیندان و لە پاش منداڵ بوونیش دیسان گەڕندرایەوە بۆ ناو زیندان، بڕیاری جێبەجێکردنی سزاکەی دواخرا.

 

ناوبراو لە ماوەی ڕابردودا منداڵێکی کچی هێنایە دونیاوە بە ناوی سەفیە و بە ناچاری لە زینداندا لەگەڵ خۆی دەژیا.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغو، پەڕلەمانتاری هەدەپە و سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی زوڵملێکراوان(مەزڵومدێر)، لە تویتێکیدا ئەوەی ڕاگەیاند کە خانمەکە ئازاد کراوە.

گەرگەرلیئۆغلو لە تویتەکەیدا دەڵێت:

خۆشترین هەواڵی ڕۆژ

خەدیجە شاهناز کاتێک سکەکەی ٣ هەفتە بوو خرایە زیندان، لە کاتی لەدایکبوونی منداڵەکەشی هەر لە زیندان بوو، لە کاتی زەیستانیدا دیسان لە زیندان بوو.

لە کۆتایدا زەردەخەنە کەوتە سەر ڕووی خەدیجە شا‌هناز و سەفیەی کچی.

سەفیە لە کۆتایدا بە باوکی شاد بوویەوە.

 

47 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە