هەواڵ

ناوی ئەو چوار وەزیرەی لە هەوڵی ڕفاندنی م. فەتحوڵڵا گولەنەوە تێوەگلابوون لە دۆسییەکەدایە

 

لەو دۆسییەی بیژەن کیان کە بازرگانێکی بە ڕەگەز ئێرانییە و بە ئەنجامدانی بەرتیلدان بە بەرپرسانی ئەمریکا بە ناوی حکومەتی ئاکەپەوە لە پێناو ڕادەستکردنەوەی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن بە تورکیا، تۆمەتبار دەکرێت وێنەی چوار وەزیری حکومەتی تورکیای تێدایە کە بریتین لە بەرات ئاڵبایراک و مەولود چاوشئۆغڵو و نیهات زەیبەکچی و بیناڵی یڵدرم و بە تێوەگلان لە دۆسییەکەوە تۆمەتبار دەکرێن.

دانیشتنی دادگا بۆ تاوتوێ کردنی دۆسییەی بیژەن کیان کە بە هەوڵدان بە ناوی حکومەتی تورکیاوە بۆ ڕادەستکردنەوەی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن لە لایەن ئەمریکاوە بە تورکیا تۆمەتبار دەکرێت، لە ویلایەتی ڤیرجینیا دەستیپێکرد. ناوی چوار وەزیری تورک و ئێردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا چوونە ناو دۆسییەکەوە.

سەرجەم نامەکانی نێوان بیژەن کیان و هاوکارە کۆنەکەی مایکڵ فلاین و ئەکیم ئاڵپتەکین کە بازرگانێکی تورکە بە شێوەیەکی ورد لە لایەن داواکاری گشتییەوە لە دانیشتنەکەدا خوێندرایەوە و هەریەک لە بەرات ئاڵبایراک وەزیری دارایی و ئابووری تورکیا و زاوای ئێردۆغان، مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا و بیناڵی یڵدرم و نیهات زەیبەکچی ناویان لە نێو ئەو نامانەدا هەبووە لەبەر ئەوە ناو و وێنەکانیان خرایە نێو دۆسییەکەوە.

بە گوێرەی ئەو نامانەی لە کۆمپیوتەرەکەی کیانەوە دەست دادگا کەوتووە، ئەکیم ئالپتەکین کە بە لۆبی کردنی نایاسایی و بەرتیلدان لە پێناو ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن بە تورکیا تۆمەتبار دەکرێت لە ژێر چاودێری بیناڵی یڵدرم کە ئەوکات وەزیر بووە، کاری کردووە و فەرمانی لە بیناڵی یڵدرمەوە وەرگرتووە، وە لە یەکێک لە نامەکاندا کە ئاڵپتەکین بۆ بیژەنی ناردووە نووسیویەتی “بیژەن، ئێستا ڕێکەوتنێکت بۆ دەنێرم، ئێستا لە ژووری وەزیر چوومە دەرەوە، گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرساندووین”.

دوای ئەوەی گفتوگۆیە ئاڵپتەکین یەکسەر داوای زانیارییەکانی هەژماری بانکی لە بیژەن کردووە و پێی وتووە کە پێش ئەوەی بانکەکان دابخرێت پارەکەی بۆ دەنێرێت.

جگە لەوە جێفرەی ئۆڵسۆن بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە وەزارەتی دادی ئەمریکا ئامادەی دانیشتنەکەی دادگا بوو، و چەند زانیارییەکی وردی خستەڕوو دەربارەی داواکارییەکەی تورکیا بۆ ڕادەستکردنەوەی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن. ئۆڵسۆن لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “حکومەتی تورکیا لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزەوە یەکسەر داواکارییەکی پێشکەش بە حکومەتی ئەمریکا کرد بۆ ئەوەی وەک “ڕێکارێکی پێویست” فەتحوڵڵا گولەن دەستگیر بکرێت و ڕادەستی تورکیا بکرێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە داواکارییەکەدا هیچ بەڵگەیەکی پشتڕاستکراو نەخرابووە ڕوو داواکارییەکە ڕەت کرایەوە. دواتر لە بەرواری ٢٣ی تەموزی ٢٠١٦ جارێکی تر وەزیری دەرەوەی تورکیا بە داواکارییەکی فەرمی داوایکرد فەتحوڵڵا گولەن ڕادەستی تورکیا بکرێتەوە بە هۆی ئەوەی لە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا شکستخواردووەکەوە تێوەگلاون. ئەو داواکارییە لە هەزاران لاپەڕە پێکهاتبوو کە بەشێکی بە ئینگلیزی بوو و بەشێکی دیکەیان بە تورکی بوو، و پارێزەرەکانمان زۆر بە وردی لە داواکارییەکەیان کۆڵییەوە. لە هەفتەکانی دواتردا چەندین کۆبوونەوەمان کرد. لاپەڕەیان زۆر ناردبوو بەڵام هیچ بەڵگەیەکی تێدا نەبوو. چەندین جار ئەو بارودۆخەمان بە حکومەتی تورکیا ڕاگەیاندوو، لە مانگی ئابیشدا تیمێکمان ناردە ئەنقەرە کە لە کۆمەڵێک پارێزەر پێکهاتبوون. چەندین پرسیارمان هەبوو. زۆر هەوڵماندا بۆ ئەوەی بەڵگەیەکی باوەڕپێکەر بخەنەڕوو و قسەکانیان بسەلمێنن، بەڵام هیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەستدا نەبوو.”

 

https://kronos25.news/tr/guleni-kacirma-davasinda-4-turk-bakan-mahkemede-teshis-edildi/

193 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە