بیروڕاهەواڵ

ژنێکی دووگیان لە زینداندا لە مەرگ نزیک دەبێتەوە

 

حەنیفە چیفتچی کە ژنێکی دووگیانە و پێش ١٥ ڕۆژ لە شاری عوسمانیە دەستگیرکراوە، ئێستا لە زینداندا لە مەرگ نزیک بۆتەوە و کاربەدەستانی تورکیاش ئامادە نین ئازادی بکەن.

خانمەکە سکەکەی دوو مانگە و پێشتریش لە مانگی سێهەمی دوو گیانیدا منداڵێکی لە دەستداوە.

 

حەنیفە چیفتچی کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاکتاوی ڕەگەزی هاوسۆزانی خزمەت دەستگیرکراوە، ئێستا لە قاوشێکی ١٥ کەسیدایە و لە گەرمای ٤٣ پلەی سەدی وەرزی هاویندا، لە مەرگ نزیک بۆتەوە.

 

ناوبراو لە ١ ی تەموزی ئەم مانگەدا، لە نوسراوێکی فەرمیدا باس لەوە دەکات کە چەندین جار لە زیندان توشی خوێنبەر بوون بووە و ژیانی خۆیی و منداڵەکەی کەوتۆتە مەترسیەوە. هەربۆیە داوا لە داواکاری گشتی دەکات کە ئازادی بکات.

هەروەها پارێزەری خانمەکە بە نوسراوێکی فەرمی دادگای ئەدەنەی لە بارودۆخی پڕ مەترسی خانمەکە ئاگادار کردۆتەوە و داوا دەکات کە لیژنەیەک لەسەر باری تەندروستی خانمەکە پێکبهێنرێت.

خانمەکە ٣ منداڵی تری بە ناوەکانی سەڵاحەدین، سەفیە و مەلیح هەیە کە تەمەنیان ١٣، ٩، ٨ ساڵانە.

“پەیوەدنیمان بە پۆلیسەوە کرد پێمان راگەیاندن کەوا خۆمان دێین”

 

سالح چیفتچی کە دەکاتە هاوسەری خانمە دوو گیانەکە، لەبەر ئەوەی لەلایەن چەند کەسێکەوە ناوی دەهێنرێت، لە بەرواری ٢٤ ی حوزەیرانی ئەم ساڵ دەستگیر دەکرێت.

ساڵح ئاماژە بەوە دەکات کە هاوسەرەکەی بە هیچ شێوەیەک، لە هیچ دۆسیە و دانپێدانانێکدا ناوی نەهاتووە.

ساڵح دەڵێت” ئێمە لە ئەدەنە دەژین، ماوەیەک بەر لە ئێستا ماڵمان گواستەوە بۆ عوسمانیە، بەڵام شوێنی مانەوەمان نەگواستەوە بۆ عوسمانیە. پۆلیس چوو بوونە سەر ماڵەکەی ئەدەنەمان، یەکێک لە دراوسێکانمان تەلەفۆنی بۆ کردین. من لە سیڤاس بووم، هاوسەرەکەشم لە عوسمانیە بوو. تەلەفۆنم بۆ بەڕێوەبەری بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد و پێم وتم کەوا بەیانی بە پێی خۆمان دێین و پێویست ناکات بە دواماندا بگەڕێن”.

“هەتا پەرداخێک پڕ نەکەیت لە خوێن ناتوانین بتبەین بۆ نەخۆشخانە”

 

بۆ بەیانی ڕۆژی دواتر،  ساڵح و حەنیفە لەگەڵ پارێزەرەکانیاندا دەچنە بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و، سەرەڕای ئەوەی پێیان ڕادەگەیەنن کەوا خانمەکە دوو گیانە، بەڵام پۆلیسەکان سوور دەبن لەسەر ئەوەی دەستگیری بکەن.

 

ساڵح باس لەوە دەکات کە هاوسەرکەی لە شەوی سێهەمی دەستگیرکردنیدا توشی خوێنبەر بوون بووە و دەڵێت” شەوی سێشەممە هاوسەرەکەم توشی ناڕەحەتی دەبێت، ئۆتۆمبیلێکی فریاکەوتن دەگاتە زیندان و پزیشکێک دێتە خوارەوە هەتا پشکنینی بۆ بکات. پزیشکەکە بە هاوسەرەکەمی وتووە هەتا خوێنبەربوونەکەت یەک پەرداخ پڕ نەکات، ناتوانین بتبەین بۆ نەخۆشخانە. ئەمە لە کاتێکدایە هاوسەرەکەم پێی وتووە کەوا جارێکی تر لە مانگی سێهەمدا منداڵی لەبار چووە. دەبوو پزیشکەکە گوێ لە هاواری ژنێکی دوو گیان بگرێت کە پێشتر لە هەمان کاتدا منداڵی لەبار چووە”.

ساڵح لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت” دوێنێ ڕۆژی چاوپێکەوتنمان بوو، لە قاوشی هاوسەرەکەمدا دوو منداڵی ساوای لێیە. هاوسەرەکەم ناتوانێت خواردنەکانی زیندان بخوات و کێشەی ئاویشیان هەیە. لەبەر ئەوەی عوسمانیە ناوچەیەکی زۆر گەرمە، هاوسەرەکەم بە تەواوی پەرێشان بووە. هەروەها هیچ کام لە زیندانیەکان بە هۆی گەرمی و نەبوونی ئاوەوە خەویان لێنەکەوتووە. داوایان لە بەڕێوەبەری زیندانەکە کردووە کە ئاویان بۆ دابین بکەن، بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە”.

“حکومەت دەستی بەسەر کارگەی مۆبیلیاتەکەماندا گرت”

ساڵح چیفتچی باس لەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٦ جارێکی تر دەستگیرکراوە و دەڵێت” من پێشتر لە کارگەیەکی مۆبیلیات کە لەگەڵ باوکمدا دروستمان کردبوو کارم دەکرد. لە ساڵی ٢٠١٦ ماوەی ٣ مانگ لە زیندان مامەوە. هەر بەو هۆیەوە وازم لە کارکردن هێنا. پاشان دادگا سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگی بەسەردا سەپاندم و هەتا کاتی یەکلایی بوونەوەی دۆسیەکەم ئازادی کردم. ئێستا دۆسیەکەم لە دادگای تێهەڵچوونەوەیە و بە ئەنجام نەگەشتووە”.

ساڵح کارگەکەی لەلایەن دەزگای سندوقی بیمە و دراوە نەقدیەکانی تورکیا(TMSF) دەستی بەسەردا گیراوە و لە ساڵی ٢٠١٨، بە بڕی ٩ ملیۆن قەرزەوە بۆیان فرۆشتووە.

102 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە