بیروڕاهەواڵ

مرۆڤە ڕۆح گەنجەکان لە ڕێگەی ڕێکخستنی کەرمەسەوە هاوکاری خانەوادە ستەملێکراوەکان دەکەن

 

 

 

لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزەوە، سەدان هەزار خانەوادەی تورکیا ڕووبەڕووی ستەمی دەسەڵات بوونەتەوە. زۆرێک لە هاوسۆزانی خزمەتیش لە وڵاتانی دونیا هەوڵی یارمەتی ئەو خانەوادانە دەدەن.

 

ئیسماعیل سێزگین یەکێک لە نوسەرەکانی ماڵپەڕی VideonTR، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا وێنەی یەکێک لە چالاکیەکانی هاوسۆزانی خزمەت پشان دەدات، کە تێیدا چالاکی کەرمەس بۆ یارمەتیدانی خانەوادە هەژار و ستەملێکراوەکان ساز کراوە.

 

سێزگین لە بەشێکی ڤیدیۆکەیدا دەڵێت” ئەمە یەکێکە لەو ڕووداوە سەرنجڕاکێشانەی لە کاتی سەردانەکەمدا بۆ ئەمەریکا چاوم پێی کەوت. لە ئەمەریکا چاوم بە کۆمەڵێک مرۆڤی ڕۆح گەنج کەوت، کە ماوەی ساڵێکە بە شێوەیەکی بەردەوام چالاکی کەرمەس ڕێک دەخەن، هەتا دەستی یارمەتی بۆ خانەوادە هەژار و لێقەوماوەکانیتورکیا درێژ بکەن. خۆ گەر کارێکی هاوشێوە لە تورکیادا ئەنجام بدەن، ئەوا بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپی تیرۆرستی دادگایی و زیندانیان دەکەن”.

تێبینی: کەرمەس بریتیە لە ڕێکخستنی چالاکیەک کە تێیدا خواردنی جۆرا و جۆر پێشکەش دەکرێت و بەشداربووان بە نیەتی ئەوەی یارمەتی کەسانی هەژار بدەن، لە بەرامبەر هەر خواردنێکدا کە دەیخۆن، بڕێک پارەی دیاریکراو دەبەخشن.

 

28 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە