بیروڕاهەواڵ

جونەید ئارات: هیچ پێشکەشکارێک هەیە بتوانێت چاوپێکەوتنم لەگەڵدا بکات؟

 

جونەید ئارات یەکێک لە ڕۆژنامەنوسە خاوەن پێداویستیەکانی تورکیا، لە دوای ئازاد کردنی لە زیندان، داوا لە پێشکەشکارە بەناوبانگەکانی تورکیا دەکات کەوا چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکەن.

 

بەڵام بە هۆی ئەو کەشوهەوای ترسە لە ناو تورکیادا بوونی هەیە، هیچ پێشکەشکارێک هەتا ئێستا نەیوێراوە بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی ڕۆژنامەنوسە نابیناکە بداتەوە.

 

هەرچەندە ئارات بە تەواوی نابینایە، بەڵام بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپی تیرۆرستی، ٦ مانگ و نیو لە ماڵەکەی خۆیدا زیندانی کرا و، پاشان ٢ ساڵیش لە زیندان مایەوە.

ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپی تیرۆرستی، لەلایەن دادگای غازیعەنتەبەوە سزای ٨ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٥ ڕۆژی بەسەردا سەپێندرا.

جونەید لە ماوەی ڕابردوودا دۆسیەکەی بردە دادگای باڵا و تانەی لە بڕیاری دادگای غازیعەنتەب دا.

 

دادگا باڵاش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیاری لەسەر ئازاد کردنی ناوبراو دەرکرد.

 

جونەید ئارات هەرچەندە لە پەیجی تویتەری خۆی ناوی هەریەک لە ئەحمەد هاکان، ئوغور دوندار، دیدەم ئاسڵان، هەندە فرات، ئیسماعیل کوچوککەیا تاگ کردووە کەوا چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکەن، بەڵام هەتا ئیستا کەسیان وەڵامیان نەداوەتەوە.

 

13 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە