هەواڵ

” دایکە پێش ئەوەی بڕۆیت ماچت کردم؟”

” دایکە پێش ئەوەی بڕۆیت ماچت کردم؟”

عائیشە تۆپچو یەکێکە لەو دەیان هەزار خانمەی لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزەوە زیندانی کراوە ، ماوەی ساڵێکە لە دووری کچە ٥ ساڵانەکەی ژیان بەسەر دەبات.
بەتولی تەمەن ٥ ساڵ، دوای ئەوەی سەردانی دایکی دەکات لە زیندان، ڕازی نابێت بەوەی دایکی بەجێبهێڵێت و ئەویش بە ناچاری دەچێتە زیندانەوە.
یەکەم قسە کە بەتول بە دایکی دەڵێت لە زینداندا” دایکە کە ڕۆشتی منت ماچ کرد؟ لەبەرچی بەجێتهێشتم؟”.
هەروەها ئەحمەد تۆپچو کە دەکاتە باوکی کچەکە، ماوەی یەک ساڵە لە زیندانێکی تر ژیان بەسەر دەبات.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی بۆڵد مێدیا، عائیشە تۆپچوی تەمەن ٣٢ ساڵ، لە یەکێک لە بەشە ناوخۆیەکانی خزمەت بەڕێوەبەر بووە و هاوسەرەکەشی مامۆستای وانەی بیرکاری بووە.
هەردوو هاوسەرەکە لە بەرواری ٢٧ ی ئابی ٢٠١٨ لە ماڵی خۆیان لە شاری ئێرزروم دەستگیر کراون.
عائیشە و ئەحمەد کە پێش ٧ ساڵ هاوسەرگیریان کردووە، کچێکی تەمەن ٥ ساڵانیان هەیە و، بەتول لە دوای زیندانی کردنی هەردووکیانەوە، لەلای نەنکی ژیان بەسەر دەبات.
بەتول هەفتەیەک پێش دەستپێکردنی مانگی ڕەمەزان، لە مانگی نیسانی ئەم ساڵدا سەردانی دایکی دەکات لە زیندان.
ئەو دایک و باوکانەی لە زیندانن، زۆربەیان بە منداڵەکانیان دەڵێن “ئێمە لێرە کار دەکەین، کاتێک کارەکانمان تەواو بوو دەگەڕێینەوە”. بەتولیش وا دەزانێت دایکی لەو شوێنە کار دەکات.
بەتول لە کاتی سەردانی دایکیدا دەڵێت” من چیدی نامەوێت پارە پەیدا بکەن، هیچ شتێک بۆ من مەکڕن، تەنیا دەمەوێت لەلای من بمێننەوە”.
کاتێک بەتول دەست دەکات و بە گریان و ژیر نابێتەوە، دایکی ناچار دەبێت بەوەی لەگەڵ خۆیدا بیباتە زیندانەوە.
“بەتول تەنیا ٤٥ ڕۆژ لە زیندان مایەوە”

بەتول لە یەکەم شەوی مانەوەی لە زینداندا قسەیەک بە دایکی دەڵێت، کە لەسەر دڵی تەواوی خانەوادەی تۆپچوو دەبێتە خەم و ژان.
بەتول لە یەکەم شەوی زیندانیدا بە دایکی دەڵێت” دایکە لەبەرچی منت ماچ نەکرد کاتێک ڕۆشتیت؟ بۆچی بەجێتهێشتم؟”، ئەمە ئەو قسەیە بوو کە بەتولی تەمەن ٥ ساڵ، لە نەنک و باپیر و خاڵەکانی شارد بوویەوە و لە دڵیدا هەڵیگرتبوو.
ناوبراو پێش یەک مانگێک بە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە قەرەوێڵەی زیندان، توشی تراڤما دەبێت و بە ناچاری دەگەڕێتەوە لای نەنکی. ئێستا چاوەڕێی هاتنەوەی دایک و باوکی دەکات.

عائیشە و ئەحمەد ئەمڕۆ بۆ جاری پێنجهەم دەچنەوە بەردەم دادوەر و ئەوە دووپات دەکەنەوە کە ئەندامی هیچ گروپێکی تیرۆرستی نەبوون و تەنیا بە ئەنجامدانی پیشەی مامۆستایەتی هەستاون.

18 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە