هەواڵ

مومتەزەر تورکۆنە نەیتوانی بەشداری لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی باوکیدا بکات

 

مومتەزەر تورکۆنە یەکێک لە ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنوسە دیارەکانی تورکیا، کە ئێستا لە زیندانەکانی تورکیا ژیان بەسەر دەبات، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باوکی کۆچی دوایی کرد و نەیتوانی بەشداری لە مەراسیمی بە خاک سپاردنیدا بکات.

هەرچەندە بە گوێرەی یاساکانی تورکیا، ڕێگە بە کەسی زیندانی دەدرێت، کەوا بەشداری لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی کەسە نزیکەکانی بکات، بەڵام تورکۆنە ئەمجارەیان نەیتوانی بەشداری لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی باوکیدا بکات.

ئەحمەد تورکۆنەی باوکی مومتەزەر تورکۆنە، لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و، لەسەر وەسیەتی خۆی، لە پاڵ گۆڕی باوکیدا، لە ناوچەی چوبوکی ئەنقەرە بە خاک سپێردرا.

تورکۆنە لە ١٩ ی ئابی ٢٠١٧ بە کەلەپچەوە بەشداری لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی دایکیدا کرد و لەو کاتەدا وتی” باوکە هەتا دێمە دەرەوە نەمریت، چونکە ناتوانم بەشداری لە مەراسیمی بە خاک سپاردنەکەتدا بکەم”.

سیلا تورکۆنە کە دەکاتە کچی ڕۆژنامەنوسەکە، لە پەیجی تایبەتی خۆی دەڵێت” دوێنێ تەرمی باپیرم بە خاک سپێردرا. لەبەر ئەوەی زۆر سەختە باوکم  لە ئیستەنبولەوە بە ئۆتۆمبیلی تایبەت بە زیندان بگاتە ئەنقەرە،  هەتا ئێستا بە خۆیمان نەوتووە کەوا باپیرمان کۆچی دوایی کردووە”.

تورکۆنە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە کەلەپچەوە بردرا بۆ نەخۆشخانە و وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا.

تورکۆنە یەکێک لە نوسەرە دیارەکانی ڕۆژنامەی زەمان بوو لە پێش دەستبەسەراگرنی ڕۆژنامەکە و، بە هۆی وتارەکانیەوە سزای ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

 

73 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە