هەواڵ

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو: “ئەو کەسەی ئاهی ئەم ژنەی بۆ بێت سەرکەوتوو نابێت”

 

ستەمکاری و چەوساندنەوەکانی دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ دواییان نایەت، و ئەو ستەمکارییەی بەرامبەر فاتمە گۆرمەز و بەکر گۆرمەزی هاوسەری ئەنجامدرا بۆ ماوەیەکی زۆر لە بیروەرییەکاندا نەسڕدرانەوە. ئەو دوو هاوسەرە کوڕێکیان هەبوو بە ناوی بێرک کە بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ گیانی لەدەستدا. بەکر گۆرمەزی باوک بە هۆی لەو ماوەیەی کوڕەکەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە ببوو ئەو لە زینداندا بوو نەیدەتوانی کوڕەکەی ببینێت و تەنها بە دەستی کەلەپچە کراوەوە توانی تەرمی کوڕەکەی ببینێت و بەخاکی بسپێرێت.

لە کاتێکدا ئێستا بەکر گۆرمەز هێشتا لە زینداندایە، فاتمە گۆرمەزی هاسەری تووشی چەندین نەخۆشی مەترسیدار بووە و کێشی بۆ ٢٩ کیلۆگرام دابەزیوە و لە بارودۆخێکی زۆر دژواردا دەژی.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو ئەندامی پەرلەمانی هەدەپە و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا سەردانی خاتوو فاتمە گۆرمەزی کرد کە لە شاری کۆنیا دەژی. گەرگەرلیئۆغڵو دەربارەی بارودۆخی ئەو خانەوادەیە و ئەو ستەمکارییەی بەرامبەریان کراوە و دەکرێت لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “ئەو کەسەی ئاهی ئەم ژنەی بۆ بێت سەرکەوتوو نابێت. ئەم ژن مێردە لە چوارچێوەی بڕیاری سەرۆکایەتیدا لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، هاوسەرەکەی چەند ساڵێکە لە زینداندایە، کوڕە ١٣ ساڵەکەی بە هۆی فشارەوە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، و ماوەیەکی دوور و درێژ لە ژێر چاودێری ورددا مایەوە و دواتر گیانی لەدەستدا. باوکی کاتێک هات بۆ بەخاکسپاردنی کوڕەکەی کەلەپچەی لەدەستدابوو! خاتوو فاتمە گورچیلەکانی و دڵی لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان، لە ئیستادا کێشی تەنها ٢٩ کیلۆگرامە! ئێمە سەردانمان کرد بۆ شاری کۆنیا.”

بەکر گۆرمەز دوای ئەوەی لە چوارچێوەی بڕیارێکی سەرۆکایەتیدا لە کارەکەی دوورخرایەوە، دەستگیر کرا و ڕەوانەی گرتووخانە کرا، ماوەیەک دوای ئەوەش فاتمە گۆرمەزی هاوسەری لە چوارچێوەی بڕیارێکی سەرۆکایەتیدا لە کارەکەی دوور خرایەوە. خانەوادەی گۆرمەز ستەمێکی بێوێنەیان لێکرا و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بە ناحەق تەواوی ژیانیان ژێراوژوور کرا.

فاتمە گۆرمەز دوای دەستگیر کردنی هاوسەرەکەی لەگەڵ کوڕەکەی کە خاوەن پێداویستی تایبەت بوو بە تەنها مانەوە. خاتوو فاتمە خۆشی کێشەی بیستنی هەبوو، و بە بێ هەبوونی ئامێری بیستن نەیدەتوانی گوێی لە وشەکان بێت. گەورەترین شۆکی خاتوو فاتمە ئەو کاتە بوو کە بۆ یەکەم جار سەردانی هاوسەرەکەی کرد لە زیندان. دەستەی بەڕێوەبەرایەتی گرتووخانەکە ڕیگەیان نەدا خاتوو فاتمە ئامێری بیستنەکەی لەگەڵ خۆی بباتە ژوورەوە، بەو هۆیەوە ناچار لە پشتی جامە ئەستورەکانی ناو زیندانەوە تەنها لەگەڵ هاوسەرەکەی توانییان چاویان بە یەک بکەوێت و گوێی لە هیچ وتەیەکی هاوسەرەکەی نەبوو. بە بێ ئەوەی تەنانەت یەک وشەش لەگەڵ یەک بڵێن تەنها لە ڕێگەی فرمێسکەکانییانەوە لە یەکدی تێگەیشتن.

https://tr724.com/omer-faruk-gergerlioglu-bu-kadinin-ahini-alan-iflah-olmaz/

 

36 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە