هەواڵ

ئەشکەنجەدانی سیستەماتیک لە زیندانی باڵکێسیر بەردەوامی هەیە

 

لە چەندین زیندانی تورکیاوە بانگەشەکانی ئەشکەنجە لە زیندانەکاندا بەردەوامی هەیە. لەپاڵ ئەشکەنجەکاندا بەرپرسەکانی زیندان بە ویستی خۆیان ئەشکەنجەکان لەسەر زیندانیان زیاد دەکەن.

لە پێشوشدا بابەتی زیندانی بڤاڵک کێسیر بڵاو کرایەوە کە ئاوی خواردنەوەی لە زیندانیەکان کەم کردبووەوە. شوێنی هاوڵاتیان لە زیندانەکاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و زیندانییەکان بەشێوەی جیا جیا ئەشکەنجە دەدرێن.

هەرچەندە چەندین جار زیندانیان داواکاریان پێشکەش کردووە کە سزاکانیان کەم بکرێتەوە بەڵام لەلایەن بەڕێوبەرایەتی زیندانەوە وەڵامیان نەدراوەتەوە. هەروەها ئەوانەی کە نەخۆشن لەلایەن پزیشکی زیندانەوە چارەسەریان بۆ ناکرێت. لە قاوشەکانی زینداندا کە ١٨ کەسیە لە جێی ئەوەی کە ١٨ کەسی تێدا بێت ٤٠ کەسی تێدایە.

17 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە