هەواڵ

“با منداڵەکانم هەتیو نەبن، خەریکە دەمرم”

حوسەین کەرا یەکێک لەو هاوڵاتیانەی لە زینداندا تشی نەخۆشی بووە، لە ماوەی ڕابردوودا داوای لە کاربەدەستانی تورکیا کرد ئازادی بکەن وتی” وا خەریکە دەمرم، منداڵەکانم با هەتیو نەبن”.

ناوبراو لە بەرواری ١٣ ی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، دەبوو دانیشتنێکی تری دادگاییکردنەکەی بەڕێوە بچێت و بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە سیسیتەمی سەگبیس، کە بریتیە لە دادگاییکردنی کەسی زیندانی لە ڕێگەی پەخشی ڕاستەوخۆی کامێراوە، دانیشتنەکە دواخرا.

بڕیارە ٤ ی تەموزی ئەم مانگە جارێکی تر دانیشتنێکی دادگاییکردنەکەی بەڕێوە ببرێت و ناوبراویش داوای ئازادکردنی دەکات.

ناوبراو مامۆستای وانەی کیمیایە و لە بەرواری ٨ ی ئازاری ٢٠١٩ دەستبەسەرکراوە.

هەروەها هاوسەرەکشی بە ناوی زوبەیدە کرا، لە زیندانی شاری کۆنیا دەستبەسەرە و ٣ منداڵەکەشیان لەلای دایکی حوسەین کرا ژیان بەسەر دەبەن.

بەرواری دانیشتنی دادگایی زوبەیدە کەراش لە ٢٢ ی ئابی ئەم ساڵ ئەنجام دەدرێت.

حوسەین کەرا لە زانکۆی حاجیتەپە بەشی کیمیای تەواو کردووە لە هەمان زانکۆ دکتۆراکەشی تەواو کردووە. کەرا لە بەراوری ١١ ی ئازاری ٢٠١٩، نامەیەک ئاڕاستەی فاروق گەرگەرلیئۆغلوی پەڕلەمانتاری هەدەپە دەکات، کە ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤە لە پەڕلەمانی تورکیا، داوای یارمەتی لێدەکات.

کەرا پێش ٢٥ ساڵ باوکی لە دەستداوە و بە هەتیوی گەورە بووە، لە نامەکەیدا کە بۆ فاروق گەرگەرلیئۆغلوی ناردووە دەلێت” کاک عومەر من لێرە خەریکە دەمرم، دەنگم بە هیچ کەسێک ناگات. حەز ناکەم ٣ منداڵەکەشم بە هەتیوی گەورە ببن. دەمەوێت لە ماڵەوە تەداوی نەخۆشیەکەم بکەم، ئامادەم هەموو ڕێکارێکی یاسایی لە دژی دەرچونم لە ماڵەوە بگیرێتە بەر. ڕازیم بەوەی لە ماڵەوە زیندانی ببم. تکایە دەنگم بگەیەنن. من لێرە لە حاڵێکی پەرێشاندام و چیدی ناتوانم لە ژیاندا بمێنمەوە. بە شێوەیەکی فەرمی داوام لە دادگا کردووە، بەڵام وەڵامی داواکەمیان نەدایەوە. یەکەم دانیشتنی دادگایان بۆ بەرواری ١٣ ی حوزەیرانی ئەمساڵ داناوە، تا ئەو کاتە سەختە لە ژیاندا بمێنمەوە. تەنیا چارەیەک کە لە بەردەممدایە ئەوەیە نامەیەک بۆ ئێوە بنوسم. ئیدی نازانم بە دەستت دەگات یاخود نا. من بە هەتیوی گەورە بووم، زۆر بە باشی دەزانم کە بێ باوکی چیە. حەز ناکەم منداڵەکانیشم بە بێ باوکی گەورە ببن”.

 

132 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە