گۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

کتێبی تیشکە قورئانیەکان بە دیدەی خوێنەرانی ئاشنا دەبێت

“تیشکە قورئانیەکان” یەکێک لەو کتێبانەی لە کتێبخانەی پڕ گەوهەری مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەندا بوونی هەیە، ئێستا بە زمانی شیرینی کوردی لە بەردیدەی خوێنەرانیدایە.

ئەم کتێبە کە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی کانی عیرفانەوە وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی و، تەفسیر و ڕاڤەی هەندێک لە ئایەتەکانی قورئانی لە خۆی گرتووە.

لەم کتێبەدا سورەت و ڕیزبەندی هەندێک لە ئایەتەکانی قورئان بە هەند وەرگیراوە و، ئاماژە بەو ئیلهامانە دەکات کە لە هەندێک خاڵ و وردەکاری ناو ئەم ئایەتانەدا بوونی هەیە.

لە یەکەم تێڕوانیندا ئەوە بەدی دەکرێت کە نوسەری ئەم کتێبە پشتی بە تەفسیری کلاسیکی ڕاڤەکارانی پێشووتر بەستووە؛ لە هەمان کاتدا بە ڕەچاوکردنی چوارچێوە گشتیەکانی زانستی تەفسیر، تایبەتمەندێتی ڕاڤەی خۆی لە کرانەوەی نوێ، چۆڕاو و بریسکەکانی ناو ئایەتەکان دەرخستووە…

67 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە