هەواڵ

هەواڵێکی مێدیای سەر بە دەسەڵاتی تورکیا بە درۆ دەخرێتەوە

 

وەقفی ڕۆژنامەنوسان و نوسەران(GYV) لە ڕوونکردنەوەیەکدا هەواڵێکی سەر بە مێدیای دەسەڵاتی بە درۆ خستەوە، کە باسی لە بە فەرمی ناساندنی دەستبەسەراگرتنی خوێندنگەکانی خزمەت دەکرد، لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی فەرمی دەوڵەتی تورکیا TRT، نەتەوەیەکگرتوەکان دەستبەسەراگرتنی خوێندنگەکانی خزمەتیان لە وڵاتی ئەفغانستان، بە فەرمی ناساندووە.

 

 دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردودا دەستیان بەسەر خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت گرت لە وڵاتی ئەفغانستان، ئێستا خوێندنگەکان لەلایەن وەقفێکی سەر بە حکومەتی تورکیاوە بەڕێوە دەبردرێت.

وەقفی ڕۆژنامەنوسان و نوسەران لە ڕوونکردنەوەیەکیدا هەواڵەکەی TRT بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت” نەتەوە یەکگرتوەکان بە هیچ شێوەیەک دەستبەسەراگرتنی خوێندنگەکانی خزمەتیان لە وڵاتی ئەفغانستان نەناساندووە و ڕێگەیان پێنەداوە. بە گوێرەی ماددەی ١٧ جارنامەی مافی مرۆڤ، حکومەتی ئەفغانستان مافی دەستبەسەراگرتنی موڵکیەتی تایبەتی نیە و ناتوانێت بیدات بە کەسی سێهەم”.

هەروەها لە درێژەی ڕوونکردنەوەکدا ئاماژە بەوە کراوە کە  لە دوای ساڵی ٢٠١٦، خوێندکاری خوێندنگەکان و کەسوکارەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام لەلایەن سوپا و پۆلیسی ئەفغانستانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر.

 

لە ڕوونکردنەوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ئەم جۆرە هەواڵانەی لەلایەن مێدیاکانی سەر بە دەسەڵاتەوە بڵاو دەکرێتەوە، بە مەبەستی چەواشەکردنی ڕای هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت.

45 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە