بیروڕاهەواڵ

فێستیڤاڵی زمان و کەلتور لە بەلجیکا سازکرا

 

حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی زمان و کەلتور(IFLC)، لە ئانتوێرپ دووهەم شاری گەورەی بەلجیکا، ساز کرا.

فێستڤاڵەکە لە وڵاتە جیاوازەکانی دونیا ئەنجام دەدرێت و ئەمجارەیان بەلجیکا وەک وڵاتێکی ئەوروپی، میوانداری لە منداڵانی دونیا کرد.

منداڵانی خوێندنگەکانی خزمەت لە وڵاتانی وەک ئەمەریکا، ئەڕنەوت، فەڕەنسا، ئوستورالیا، ئەڵمانیا، ئۆکرانتیا، ئەندەنۆسیا، ئازەربایجان، بەلجیکا، ڕوسیای سپی، ڕۆمانیا بەشداریان لە فێستڤاڵە کرد و بە زمانی دایکیان سرود و گۆرانی ئاشتیان وتەوە.

ئیبراهیم ئەناز سەرۆکی پلاتفۆرمی پیاوانی کاری فێداکتیۆ، لە وتاری پێشەکیدا وتی” ئێمە وەک دانیشتویەکی ئانڤێرس شانازی بە میوانداری هەزاران کەس لە هەر چواردەوری دونیاوە، دەکەین. هەروەها بە تایبەت سوپاسی بەشداری  هونەرمەندان و سیاسەتمەدارانی ناسراوی بەلجیکا لەم فێستیڤاڵە دەکەم و پاڵپشتیان بۆ بانگەوازی ئێمە کە بریتیە لە ئاشتی و پێکەوە ژیان، وام لێدەکات  جارێکی تر سوپاسی خۆم دووپات بکەمەوە. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا کە جیاکاری لە برەودایە، ڕێکخستنی ئەم فێستیڤاڵە کە وەک سیمبولی ئاشتی و پێکەوە ژیانە، شانازیەکی جیاوازە بۆ ئێمە و خۆشحاڵین بەوەی گەر ئێمەش لە سازکردنیدا سوودێکمان گەیاندبێت”.

فێستیڤاڵەکە لە کەناڵی یوتیوبی تایبەت بە ماڵپەڕی TR724 و کەناڵی یوتیوبی IFLC International لە پەخشی ڕاستەوخۆدا پێشکەش کرا.

https://www.pscp.tv/w/1OyKApdwQOyxb

فێستیڤاڵەکە لە ڕێگەی کۆکردنەوەی منداڵانی وڵاتە جیاوازەکانی دونیا لەسەر یەک ستەیج، کە خۆی لە خوێندکارانی خوێندنگەکانی ١٦٠ وڵاتی دونیا دەبینێتەوە، پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیان و لێبوردەیی بە هەموو دونیا دەگەیەنێت.

 

 

67 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە