بەشی ڤیدیۆکانهەواڵ

دڵێکی بچووک کە دەڵێت ‘دایکە من لە ئامێز بگرە’ …

لە تورکیادا ئەوانەی زۆرترین ستەمیان بەرامبەر کراوە و زۆرترین کات چەوسێندراونەتەوە منداڵان و منداڵانی ساوا و ژنانن… هەزاران ژن لە گرتووخانەکاندان، سەدان منداڵانی ساوا لە گرتووخانەکاندا لەگەڵ دایکیاندا ژیان دەبەنە سەر. جگە لەوان کۆمەڵێک منداڵی بچووکی تر هەن کە دایک و باوکیان لە گرتووخانەکاندا بەندکراون و لە لایەن کەسە نزیکەکانیانەوە بەخێو دەکرێن. هافسە ئەلیفی تەمەن ٣ ساڵان کە لە ئەنتاڵیا دەژی تەنها نمونەیەکە لەو دەیان هەزار منداڵەی دایک و باوکیان لە زینداندان و هەموو ڕۆژێک چاوەڕێی ئازادکردنیان دەکەن. هافسە ئەلیف کە دایک و باوکیشی زیاتر لە چوار مانگە لە زینداندان، کاتێک وێنەی دایکی لە کۆمپیوتەرەکەدا دەبینێت دەڵێت “دایکە من لە ئامێز بگرە” …

117 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە