بیروڕاهەواڵ

درۆی ڕۆژنامەنوسێکی سەر بە دەسەڵات, پێش ئەوەی بگەنە ڕۆژی ڕۆشن، دەکوژێنەوە.

 

مۆمی درۆ و بوختانەکانی نوسەر و ڕۆژنامەکانی سەر بە دەسەڵات، پێش ئەوەی بگەنە ڕۆژی ڕۆشن، دەکوژێنەوە.

فوئاد ئوغور نوسەری ڕۆژنامەی تورکیای سەر بە دەسەڵات، لە نوێترین بوختانیدا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە گوایە م.فەتحوڵڵا گولەن هەوڵی خۆ کوشتنی داوە.

وەک بەڵگە لەسەر بانگەشەکەشی، وێنەی دەستێکی شین و مۆر بووەی پشاندا، کە لە دوور و نزیکەوە پەیوەندی بە مامۆستاوە نەبوو.

بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا ساختە بوونی وێنەکە ئاشکرا بوو. ماڵپەڕی ئۆداتیڤی، پاش کەمێک لە بڵاوبوونەوەی وێنەکە، ئەوەی ئاشکرا کرد کە وێنەکە لەلایەن هاوڵاتیەکی سعودیەوە بڵاوکراوەتەوە و پەیوەندی بە مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەنەوە نیە.

 

وێنەکە لەلایەن هاوڵاتیەکی سعودیەوە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە باوکی نەخۆشە و داوای نزای شیفای بۆ دەکات.

 

هاوڵاتیە سعودیەکە لە کاتی بڵاوکردنەوەی وێنەکەی دەستی باوکیدا دەڵێت” ئەی ئەو خودایەی بە خۆت هەیت و ڕەحمان و ڕەحیمیت، لە ڕێگەی شیفای خۆتەوە ڕەحم بە باوکم بکە. ئەو بە نەخۆشی مەهێڵەوە و نەخۆشیەکەی بکە بە کەفارەتی گوناحەکانی. ئەی خودایە بە توانستی خۆت نەخۆشیەکەی لەناو ببە. چونکە تۆ دەسەڵاتت بەسەر هەموو شتێکدا هەیە”.

پاش ئەوەی هاوڵاتیە سعودیەکە لە هەواڵەکەی ڕۆژنامەنوسەکەی سەر بە دەسەڵات ئاگادار دەبێتەوە، لە پۆستێکی نوێدا ناڕەزایی بەرامبەر بەکارهێنانی وێنەکەی دەستی باوکی دەردەبڕێت و دەڵێت” لایەنگرانی سەر بە دەسەڵاتی ئێردۆغان، بە مەبەستی سیاسی خۆیان وێنەکەی باوکم بەکار دەهێنن، بەڕاستی هیچ دەسەڵاتێکی قێزەونترم لەم دەسەڵاتە نەدیوە”.

54 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە