هەواڵ

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا: ٥ مامۆستاکەی مۆڵدۆڤا بە نایاسایی رادەستکراونەتەوە

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، بڕیاری کۆتایی لەسەر پێشێلکردنی مافی ٥ مامۆستای بزاڤی خزمەت دەرکرد، کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە وڵاتی مۆڵدۆڤا ڕفێندران.

بە گوێرەی بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، حکومەتی مۆڵدۆڤا بە شێوەیەکی نایاسایی مامۆستاکانی ڕادەستی تورکیا کردۆتەوە.

 کەسوکاری مامۆستاکان لە ماوەی ڕابردودا، بە گوێرەی مادەکانی ٥، ٦، ٨ ی ڕێکەوتننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، سکاڵایان لەسەر حکومەتی تورکیا و مۆڵدۆڤا تۆمار کردبوو.

بە گوێرەی بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، حکومەتی مۆڵدۆڤا، لە بابەتی سنورداشکردنی مامۆستاکانی خزمەتدا، هەریەک لە ماددە یاسایەکانی ٥ و ٨ پێشێلکردووە؛ کە یەکەمیان تایبەتە بە پاراستنی ئازادی و ئاسیشی هاوڵاتیان، دووهەمیشیان تایبەتە بە پاراستنی تایبەتمەندی خێزان.

بەڵام دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، سەبارەت بە ماددەی ٦ی ڕێکەوتننامەکە، کە تایبەتە بە پێشێلکردنی مافی دادگایکردنێکی دادپەروەرانە، سکاڵاکەی قبوڵ نەکرد.

بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، حکومەتی مۆڵدۆڤا پێویستە بڕی ٢٥ هەزار یۆرۆ بدات بە هەریەک لە مامۆستاکان.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە مامۆستاکان لە 6ی ئەیلولی 2018ـەوە هەتا ئێستا بە شێوەیەکی نایاسایی لە تورکیا دەستبەسەرکراون و ئازاد نەکراون.

49 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە