هەواڵ

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، سەبارەت بە دۆسیەی ڕفاندنی مامۆستاکانی مۆڵدۆڤا بڕیار دەدات

 

ئەمڕۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، سەبارەت بە دۆسیەی ئەو ٥ مامۆستایەی وڵاتی مۆڵدۆڤا کە لەلایەن کاربەدەستانی تورکیاوە ڕفێندران، بڕیاری کۆتایی دەدات.

بە گوێرەی هەواڵێکی Euronews، باڵیۆزی تورکیا لە مۆڵدۆڤا لە ماوەی ڕابردوودا، مامۆستاکانی زنجیرە خوێندنگەکانیی “ئۆریزۆنت” ی وڵاتی مۆڵدۆڤای بە تۆمەتی بەشداری لە هەوڵی کودەتاکەی تورکیا تاوانبار کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هیچ کام لە مامۆستاکانی ئەو وڵاتە، لە کاتی کودەتاکەدا لە تورکیا نەبوون.

هەربۆیە هەریەک لە دەزگای هەواڵگری تورکیا(میت) و دەزگای هەواڵگری مۆڵدۆڤا، هەستان بە ڕفاندنی ٥ مامۆستا بە ناوەکانی یاسین ئۆزدیل، موژدات چەلەبی،  ڕەزا دۆغان، سەدات حەسەن، مەهمەت فەرەیدون.

جێگەی ئاماژە پێدانە جگە لە ٥ مامۆستاکە، دوو هاوڵاتی تری ئەو وڵاتەش، بە هەمان شێوە دەستگیرکران و لە تورکیا بە شێوەیەکی نایاسایی، فەرمانی دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکرا.

ئێستا کەسوکاری هاوڵاتیەکان بە گوێرەی ماددەی پێنجهەمینی ڕێکەوتننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کە تایبەتە بە ئازادیەکان و ئاسایش، هەروەها بە گوێرەی ماددەکانی ٦ و ٨ کە تایبەتە بە دادگایی دادپەروەرانە و پاراستنی تایبەتمەندێتی خێزان، سکاڵایان لەسەر حکومەتی مۆڵدۆڤا و تورکیا تۆمار کردووە.

28 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە