هەواڵ

ئاوازەکانی ئومێد بۆ یەکەم جار لەسەر شانۆ نمایشکرا

بۆ یەکەم جار ئاوازەکانی ئومێد کە باس لەو ئازار و ناڕەحەتییانەی لەم ساڵانەی دواییدا بەسەر بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانیدا هات، و هەموو چەوساوە و ستەملێکراوان بە درێژایی مێژوو دەکات، لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایشکرا.

فێستیڤاڵەکە لە لایەن ڕێکخراوی ئاکادیمی و بە هاوکاری دەزگای NRW لە ناوەندی کۆنگرەی بۆخوم ڕۆهەر لە ئەڵمانیا ڕێکخرا و کۆمەڵێک خوێندکاری زۆر لە ٦٠ وڵاتی جیاوازی جیهانەوە بەشدارییانە لە فێستیڤاڵەکەدا کرد. فاتیح کورت سەرۆکی ڕێکخراوی ئەکادیمی پێش دەستپێکردنی چالاکییەکان وتارێکی کورتی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: “بنیادنان و ئەنجامدانی کار قورسە، بەڵام تێکدان و ڕووخاندن ئاسانە. دامەزراوە پەروەردەییەکانی ئێمە هەر لە ساتی دامەزراندنییانەوە هەتا ئێستا بە هیچ شێوەیەک لەسەر هێڵە گشتییەکانی خۆی لای نەداوە هەرچەندە ڕووبەڕووی چەندین کێشە و گرفت بووەتەوە. بە تەواوی هەوڵ و توانای خۆمانەوە هەوڵ دەدەین ئەو پردە ڕۆحییانە بپارێزین کە لە نێوان دڵەکاندا بنیاد نراوە، با هیچ کەسێک لەو بارەیەوە نیگەران نەبێت”.

ئاوازەکانی ئومێد بە بەشداری هەزاران کەس و بە وتنی “کانیاوەکان هەن، بیابانەکان هەن، زنجیرەکان، زیندانەکان و زەهرەکان هەن. لە چیرۆکی ئەو کەسانەی کە ژیان و خەیاڵیان سپی و پاک و بێگەردە…” دەستی پێکرد.

لە دەستپێکی چالاکییەکاندا هۆنراوەیەک دەربارەی حەزرەتی یوسف (سەلامی خوای لەسەر بێت) خوێندرایەوە کە سەرچاوەی ئومێد و دڵنەواییە بۆ چەوساوە و ستەملێکراوان، و دواتر لە ڕێگەی چیرۆک و هۆنراوە و گۆرانییەوە باس لەو قۆناغانە کرا بە بزاڤی خزمەت پێیدا تێپەڕیوە هەر لە ساڵانی سەرەتاوە هەتا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان.

دواتر هۆنراوەی “حەسرەتی سەد ساڵە” خوێندرایەوە کە باس لەوە دەکات هەموو شتێک بە ئامانجی “گەیاندنی ناوی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) بە هەموو شوێنێک کە خۆری تێدا هەڵبێت” دەستی پێکردووە و باس لەوە کرا کە “هەندێک جار ڕێگەکان لە شوێنی خۆیاندا دەخولانەوە، هەندێک جار بە چاڵ و نشێوی سەختدا تێپەڕین، ماندوو بوون، بە تەنها مانەوە، بریندار بوون بەڵام بە هیچ شێوەیەک بیریان لەوە نەکردەوە کە بگەڕێنەوە”.

دواتر هۆنراوەی “حەدیجەی عەشق” خوێندرایەوە کە باس لەو ساڵە پڕ لە غەم و ناخۆشییانە دەکات کە پێغەمبەری سەروەرمان (دروودی خوای لەسەر بێت) لە دوای کۆچی دوایی دایکمان حەزرەتی خەدیجە (خودا لێی ڕازی بێت) پێیدا تێپەڕی، و ئەو هۆنراوەیە بووە زمانحاڵی ئەو کەسانەی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بە غەم و ناڕەحەتییەکی هاوشێوەی ئەوەدا تێدەپەڕن بە هۆی دوورییان لە هاوسەر و منداڵەکانیانەوە.

دواتر لە درێژەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەدا چەندین هۆنراوە و گۆرانی پێشکەش کران کە هەندێکیان باسیان لەو ئازار و ناڕەحەتییانە دەکرد کە لە ڕێگەی هەڵهاتن لە دەست ستەم و چەوساندنەوە و ڕۆشتن بەرەو ئازادی لە ڕووباری مێریچدا ڕووبەڕووی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت بووەتەوە و لەو ڕێگەیەدا چەندین ژن و پیاوی گەورە و منداڵی ساوا گیانیان لەدەستداوە.

 

http://www.tr724.com/canli-yayin-umit-nagmeleri-derdi-tasayi-kederi-azaltmak-umidi-cogaltmak-icin/

30 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە